کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی بۆ رووداو: کاتی ئەوەیە هەژموونی ئێران لە عێراق بنبڕ بکرێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، پشتیوانیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە عێراق دەربڕی و رایگەیاند، لاوازبوونی ئێران یارمەتیی بەغدا دەدات حکومەتێکی "دادپەروەر و ئازاد" پێکبهێنێت، ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ لە عێراق بەردەوامن.
 
جۆ ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی کۆماری بۆ ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی رووداوی رایگەیاند، گرنگیدانی بە عێراق لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە دوو کوڕەکەی لەوێ خزمەتی سەربازییان کردووە.
 
جۆ ویڵسن بە رووداوی گوت: "ئامانجی سەرەکی ئەوەیە هەژموونی ئێران نەهێڵدرێ."
 
ئەو ئەندامەی کۆنگرێس ئاماژەی بەوەش کرد، نەمانی توانای ئێران بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق "پێویستە وزە و گوڕوتین بداتە گەلی عێراق بۆ ئەوەی حکومەتێکی ئازاد و دادپەروەر دابمەزرێنن."
 
ویڵسن پشتیوانیی خۆی بۆ گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر بەغدا دەربڕی بە مەبەستی جڵەوکردن و چەککردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە.
 
ئەو کۆنگرێسمانە گوتی: "لە راستیدا شتە سەرەکییەکە نەهێشتنی هەژموونی ئێرانە، چ لەرێگەی گرووپە میلیشیاکانەوە بێت یان لەرێگەی ترساندنی کەسایەتییە سیاسییەکان."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەریتانیا

دادگەی بەریتانیا سکاڵای سێ پەناخوازی کورد رەتدەکاتەوە؛ دەبێت بەڵگەنامەی عێراقی دەربهێنن

تاوەکو ئێستا ئەو پەناخوازانەی خەڵکی باشووری کوردستان بوون لە بەریتانیا، بە رادەستنەکردنی پاسپۆرت و بەڵگەنامە عێراقییەکانیان بە وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە، دەیانتوانی رێگە لە دیپۆرتکردنەوەیان بگرن، چونکە بەپێی یاسا، بەریتانیا ناتوانێت کۆچبەرێک بەبێ بەڵگەنامەی وڵاتەکەی خۆی دیپۆرت بکاتەوە.