لە بەندەرێکی ئەمریکا ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان بەکاردێت

24-05-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە
تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە بەندەری نیویۆرک لە ویلایەتی نیوجێرسی ئەمریکا؛ ئۆتۆمبێلێکی بێ شۆفێری پاککردنەوەی شەقامەکان دەسوڕێتەوە و زەوییەکە پاک دەکاتەوە. ماوەی دوو هەفتەیە ئەو ئۆتۆمبێلە لە تاقیکردنەوەدایە.
 
ئیگاناچیو مەکبیچ، شارەزای تەکنەلۆژیایە و دەڵێت، "ئۆتۆمبێلە باوەکانی پاککردنەوەی شەقام ئێستا تەنیا لە رۆژەکانی کارکردنی هەفتەدا کاردەکەن، ئەم تەکنەلۆژیایە یارمەتیدەر دەبێت تاوەکو ئەم خزمەتگوزارییە بۆ شەوان و رۆژانی پشووش زیاد بکەین."
 
ئەم ئۆتۆمبێلە رۆبۆتە لە هەموو کەشێکدا دەتوانێت شەقامەکان پاک بکاتەوە؛ بە کارەباش کاردەکات و بەراورد بە پاککەرەوە نەریتییەکان زۆر بێدەنگە.
 
ئانتی نیکانین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ترۆمبیا دەڵێت، "روون بین، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێری پاککردنەوەی شەقام هەمان شێوەی گسکی کارەبایی زیرەکی نێو ماڵەکانە کە هەموو کەسێک پێی خۆشە هەیبێت. ئەم تەکنەلۆژیایە زۆر هاوکار دەبێت لە خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتییەکان."
 
ئۆتۆمبێلە رۆبۆتەکە لەلایەن کۆمپانیای "تۆمبیا تەکنەلۆژی"ـیەوە دروستکراوە کە کۆمپانیایەکی فینلاندییە و خێراییەکەی دەگاتە چوار کیلۆمەتر لە کاژێرێک و بە پشتبەستن بە هەستەوەری سێ رەهەندی تەنەکانی چوار دەوری جیا دەکاتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشکردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران لە پەنجەرەی ماڵێکەوە. وێنە: AFP

جەنگی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چۆن دەستی پێکرد؟

هەفتەیەک بەسەر جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران تێدەپەڕێت، پرسیارێکی سەرەکی بەسەر گفتوگۆی سیاسی لە واشنتن و دەرەوەی واشنتنیش دا زاڵە، ترەمپ چۆن ئەو بڕیارەیدا؟ تاوەکو چ رادەیەک ئیسرائیل کاریگەریی هەبوو لەسەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ چوونە نێو شەڕەکەوە؟ زنجیرەی ئەو رووداوانەی بوونە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر، کە بریتین لە گوشارە بەردەوامەکانی بنیامین نەتەنیاهوو، گۆڕانی بەردەوام لە راپۆرتە هەواڵگرییەکان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و، زنجیرەیەک لێکدانەوەی ستراتیژی و سیاسی لەنێو کۆشکی سپی دا. دەرئەنجامەکەش یەکەم هەڵمەتی سەربازیی هاوبەشی راستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو دژی ئێران، کە هەنگاوێکە دەرئەنجامی قووڵی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە.