نەمسا دەیەوێ مۆدێلی بەریتانی بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دووبارە بکاتەوە

24-05-2024
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای ئەوەی لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە. وێنە: EPA
ژمارەیەک کۆچبەر لەدوای ئەوەی لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە. وێنە: EPA
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نەمسا دەیەوێ یەکێتیی ئەورووپا وەکو بەریتانیا بکات و کۆچبەرانی نایاسایی بنێرێتە شوێنێکی هاوشێوەی رواندا. وەک راوێژکاری ئەو وڵاتە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئەورووپیش هەمان شتیان دەوێت.
 
کارل نێمار، راوێژکار (یان سەرۆکوەزیران)ی نەمسا ئەم هەفتەیە لە ڤیەننا لەگەڵ ریشی سوو، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کۆبووەوە. 
 
پاش کۆبوونەوەکە نێمار نەیشاردەوە کە سەرسامە بەو 'رێچکە'یەی بەریتانیا پلانی بۆ داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەرانی نایاسایی. ئەویش بە ناردنیان بۆ رواندا. بۆیە، وەک ئەو رایگەیاند، ئەمە دەرگا دەکاتەوە بۆئەوەی یەکێتیی ئەوروپاش هەمان شت بکات. 
 
پێشتر نەمسا و 14 وڵاتی دیکەی ئەورووپا نامەیەکیان بۆ کۆمیسیۆنی ئەورووپا نووسیبوو و داوایان کردبوو بیر لە 'چارەسەری نوێ' بۆ کێشەی کۆچبەران بکرێتەوە. راوێژکاری نەمسا دەڵێت ئەو وڵاتانە پشتیوانی لە بیرۆکەی هاوشێوەی رواندا دەکەن. ئەو وڵاتانەی نێمار باسیاندەکات، هەریەکە لە دانیمارک و هۆڵەندا و فینلەند و ئیتاڵیا و پۆڵەندیشیان لەنێودایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا

زیلینسکی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رازی بێت، پلانی ئاشتی پێشكێشی رووسیا دەکەین

سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، هەر کاتێک کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر پلانێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و بەرپاکردنی ئاشتی رێککەوت، ئەوا پلانەکە پێشكێشی رووسیا دەکات