ئێف بی ئای داوای دەستگیرکردنی مافیایەکی کورد دەکات

24-08-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا (FBI) بە فەرمی ناجی شەریفی زیندەشتی، هاووڵاتی کوردی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی، خستە لیستی داواکراوانەوە و بە "پیلانگێڕی بۆ بەکارهێنانی دامەزراوەکانی بازرگانیی نێوان ویلایەتەکان بۆ ئەنجامدانی کوشتنی بەکرێگیراو" تۆمەتباری کرد.
 
بەگوێرەی پۆستەری داواکارییەکە کە لەلایەن FBIـیەوە بڵاوکراوەتەوە، زیندەشتی بەهۆی "تێوەگلانی گوماناوی لە چالاکیی تاوانکاریدا، لەنێویاندا هەوڵی کوشتنی بەکرێگیراوی دوو دانیشتووی ویلایەتی مێریلاند" داواکراوە.
 
ئێف بی ئای ئاشکرای دەکات کە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020ـەوە تاوەکو مانگی ئاداری 2021، تۆڕە تاوانکارییەکەی زیندەشتی لە ئێرانەوە، بە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی نامەناردنی نهێنی، هەوڵیداوە "ئەندامی باندەکانی تاوانکاری لەنێو ئەمریکای باکووردا بەکرێ بگرێت بۆ کوشتنی دوو کەس کە لە ئێران هەڵاتوون." 
 
تۆڕەکەی زیندەشتی هەروەها بە دابینکردنی سەرچاوە بۆ ئاسانکاریکردنی هەوڵی کوشتنی کەسێک لەنێو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمەتبارە.
 
ئێف ئای بی داوا لە هەر کەسێک دەکات کە زانیاریی لەسەر زیندەشتی هەیە، پەیوەندی بە نزیکترین نووسینگەی FBI یان باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەمریکاوە بکات.
 
زیندەشتی کێیە؟
 
ناجی شەریفی زیندەشتی، کە لە راگەیاندنەکاندا وەک "مافیایەکی گەورە"ی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ناودەبرێت، پێشینەیەکی دوور و درێژی لە تۆمەتبارکردن بە کاری نایاسایی، لەوانە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، کوشتن و رفاندنی نەیارانی ئێران هەیە.
 
لە کانوونی دووەمی 2024ـدا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا، سزای خستە سەر زیندەشتی و تۆڕەکەی و رایانگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، چالاکڤانانی ئۆپۆزسیۆنیان کردووەتە ئامانج.
 
یەکێک لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، رفاندنی فەرەجوڵڵا چەعب (حەبیب ئەسوید)، کەسایەتیی عەرەبی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە. زیندەشتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو لە ساڵی 2020ـدا ئەم تۆمەتەی رەتکردەوە، بەڵام رایگەیاند کە ئاگاداری دۆسیەکەیە و گوتی: "خوشکەزاکەم کە کۆڵبەرە حەبیبی لەسەر سنوور لە تورکیاوە پەڕاندووەتەوە بۆ ئێران."
 
پەیوەندی لەگەڵ ئێران و رەتکردنەوەی تۆمەتەکان
 
سەرەڕای ئەوەی کە زیندەشتی بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە هاوکاریی دەزگە ئەمنییەکانی ئێران و تورکیای کردووە، ئەو بەردەوام ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "من سەر بە ئیتلاعات نیم، دەتوانم بچمە ئەمریکا، بچمە هەرێمی کوردستان، هەموو شوێنێک."
 
زیندەشتی هەروەها بە دەست هەبوون لە کوشتنی چەندین کەسایەتیی دیار تۆمەتبارە، لەوانە مەسعوود مەولەوی، بەڕێوەبەری کەناڵێکی تەلەگرام؛ سەعید کەریمیان، بەرپرسی کەناڵەکانی جێم و قازی مەنسووری لە رۆمانیا. زیندەشتی هەموو ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بە "سیناریۆ" و "قسەی میدیا" ناویاندەبات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرگی گۆڤارەکە

دەستنیشانکردنی "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد" لەلایەن گۆڤاری تایمەوە گڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەدات

ژماریەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا، رەخنە لە گۆڤاری تایمی ئەمریکی دەگرن کە "ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد"ی وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد و، تیشکی خستە سەر ئەو کەسایەتییە دیارانەی بواری تەکنەلۆجیای ئەمریکا کە کارەکانیان لەسەر ئەم تەکنەلۆجیا پێشکەوتووە، ژیانی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت