ئەردۆغان: سووریا لەژێر چنگی تیرۆریستان و جوداخوازاندایە

24-09-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارەکەی دا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی، ئەو وڵاتە لە ژێر چنگی "تیرۆریستان و جوداخوازان" دایە.
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 24-9-2024 لە 79یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتاری خۆی پێشکێشکرد و باسی لە چەند بابەتێکی تایبەت بە رۆژەڤی وڵاتانی جیهان کرد.
 
سەرۆککۆماری تورکیا بەشی هەرەزۆری گوتارەکەی تایبەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و لە بەشێکیشیدا باسی لە دۆخی سووریا کرد و رایگەیاند، 14 ساڵ بەسەر شەڕەکەدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا دۆخی ئەو وڵاتە سەقامگیر نییە.
 
تورکیا بەردەوام نیگەرانیی خۆی لەبارەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نیشاندەدات و زوو زوو هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنیش بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەکات.
 
ئەردۆغان ئەو تۆمەتە دەداتە پاڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کە هەوڵی "جوداخوازی" دەدات و رەخنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەگرێت لە بەرامبەر یارمەتیدانی شەڕڤانان و کارکردن لەگەڵیان.
 
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا ناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری نەبرد، بەڵام گوتی، "لەو وڵاتەی لە ژێر چنگی تیرۆر و رێکخراوە جوداخوازەکاندایە، دۆخی ئابووری و مرۆیی خراپە. هیوادارین لە سەر بنەمای بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسی و سازانی نیشتمانی بەدی بێت. ئێمە لەگەڵ دیالۆگێکی راستەقینە و راستگۆیانەداین. لەسەر ئەم هەڵوێستەمان بەردەوامین و پێداگرین لەسەری."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.