پۆلیسی کۆچبەران و گومرگی ئەمریکا لە مینیاپڵس هاووڵاتییەکی دیکەی کوشت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی شەممە (24ـی کانوونی دووەمی 2026)، هێزە تایبەتەکانی کۆچ و گومرگی ئەمریکا (ICE) لە شاری منیاپڵسی ویلایەتی مینیسۆتا، تەقەیان لە پیاوێک کرد و کوشتیان. 
 
ئەمە دووەم جارە لە سێ هەفتەدا رووداوی کوشتنی لەو شێوەیە لەو شارە رووبدات، ئەوەش بووەتە هۆی خۆپێشاندان و شەڕەقسەی تووند لەنێوان بەرپرسانی ویلایەتەکە و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.
 
چۆن روویدا؟
 
پیاوەکە تەمەنی 37 ساڵە، هاووڵاتییەکی سپیپێستی ئەمریکییە و بەپێی راپۆرتەکان ناوی ئەلێکس جێفریـیە.
 
پۆلیسی ناوخۆیی دەڵێت پیاوەکە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکی هەبووە.
 
ڤیدیۆی رووداوەکە بڵاوبووەتەوە و دەردەکەوێت چەند پۆلیسێکی فیدراڵی گەمارۆیان داوە، لەسەر زەوی لێی دەدەن و دواتر تەقەی لێ دەکەن و لانیکەم پێنج گولـلەی لێ دەدەن.
 
حکومەت و بەرپرسان چی دەڵێن؟
 
وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا دەڵێت، پیاوەکە دەمانچەی پێبووە، بە تووندی بەرەنگاری پۆلیس بووەتەوە و ئەوانیش بۆ بەرگریکردن لە خۆیان تەقەیان کردووە.
 
تیم واڵتز، حاکمی مینیسۆتا رووداوەکەی بە "کارەسات و ترسناک" وەسف کرد. و گوتی، "باوەڕمان بە لێکۆڵینەوەی حکومەتی فیدراڵی نییە، دەبێت خۆمان لێکۆڵینەوە بکەین". داواشی کردووە هێزەکانی گاردی نیشتمانی لە شارەکە بڵاوە پێبکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، حاکم و سەرۆکی شارەوانییەکە تۆمەتبار دەکات بەوەی خەڵک هاندەدەن بۆ "یاخیبوون" و هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتر دەکات.
 
ئیلهان عومەر، ئەندامی کۆنگرێس دەڵێت ئەمە "لە سێدارەدانە" و ترەمپ شارەکەی کردووەتە "گۆڕەپانی جەنگ".
 
دۆخی شارەکە چۆنە؟
 
خۆپێشاندان دەستیپێکردووە و خەڵک درووشم دژی پۆلیسی کۆچ و گومرگ دەڵێنەوە. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ وەڵامی خۆپێشاندەرانی داوەتەوە. بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، یاریی نێوان هەردوو یانەی (وۆریەرز و تیمبەروڵڤز)ـی خولی باسکەی ئەمریکا (NBA) دواخرا. هاووڵاتییان دەڵێن دۆخەکە ترسناکە و هێزە ئەمنییەکان شەقامەکانیان گرتووە.
 
پێشینەی رووداوەکە:
 
ئەمە دووەم کەسە لەم مانگەدا لەلایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ترەمپەوە لەو شارە دەکوژرێت. رۆژی 7ـی ئەم مانگەش، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەمریکی بەناوی رێنی گود لە هەڵمەتێکی هاوشێوەدا کوژرابوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نامۆ عەبدوڵلا، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرک و فەرحان حەق، جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: رێگەکانی کۆبانێ داخراون و نیگەرانین لە دۆخی مرۆیی شارەکە

جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری رووداو رایگەیاند، سەرجەم ئەو رێگایانەی دەچنە کۆبانێ، داخراون و هاوبەشەکانیان نیگەرانیی خۆیان لە دۆخی مرۆیی شارەکە دەربڕیوە. ئاماژە بەوەش دەکات، لە پەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا بۆ گەیاندنی هاوکاری