رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە گوتاری ساڵانە پێشکەش دەکات. لەگەڵ دەستکردن بە قسەکردن رایگەیاند: گەلەکەمان گەڕایەوە.
هەروەها گوتی، چوار ساڵی دووەمی ئەو (2024 - 2028) کاتی زێڕینی ئەمریکایە.
ئەمە دووەم گوتاری ساڵانەیەتی پاش هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "تەنیا لە ماوەی یەک ساڵدا وەرچەرخانێکمان بەدەستهێنا کە ساڵانێکە شتی لەو شێوەیەمان نەبینیوە؛ ئابووریمان دەگەشێتەوە و دووژمنەکانمان ترساون".
لەگەڵ قسەکانیدا، کۆنگرێسمانە کۆمارییەکان چەپڵەی بۆ لێدەدەن و درووشم دەڵێنەوە، بەڵام دیموکراتەکان هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
نوێ دەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ