رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سزادانی 33 کەسایەتی، کەشتی و دامەزراوەی ئێرانی راگەیاند کە دەستیان هەیە لە کەرتی وزە، پڕۆگرامی مووشەکی و دروستکردنی چەکی پێشکەوتوو بۆ ئەو وڵاتە. وەزارەتەکە دەشڵێت، لە هەوڵەکانیان دژی ئەو پرسانە بەردەوام دەبن.
رۆژی چوارشەممە، 25ی شوباتی 2026، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، "نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر زیاتر لە 30 کەسایەتی، دامەزراوە و کەشتیدا سەپاند کە ئاسانکارییان بۆ فرۆشتنی نایاساییی نەوتی ئێران و بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی و چەکە پێشکەوتووەکانی ئەو وڵاتە کردووە".
وەزارەتەکە دەشڵێت، "ئەمەش بەشێکە لە هەڵمەتی بەردەوامی وەزارەتی گەنجینە بۆ پیادەکردنی 'ئەوپەڕی گوشار' لەسەر ئێران". گوتیشی، "ئەو کەشتییانە کراوەنەتە ئامانج کە وەک بەشێک لە 'کەشتیگەلی سێبەری' ئێران کار دەکەن، کە نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بۆ بازاڕە بیانییەکان دەگوازنەوە و وەک سەرچاوەی سەرەکی داهاتی رژێمەکە دەستنیشانکراون بۆ دابینکردنی تێچووی سەرکوتکردنی ناوخۆیی، گرووپە تیرۆریستییە بریکارەکان و پڕۆگرامەکانی چەک".
سێیەم."
"سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار بەرامبەر تواناکانی رژێمی ئێران دەگرینەبەر"
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بەو سزایانەی ئەمڕۆ رایگەیاند، "ئێران سیستمە دارایییەکان دەقۆزێتەوە بۆ فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی نایاسایی، سپیکردنەوەی داهاتەکان، دابینکردنی پارچە و پێکهاتەکان بۆ بەرنامە ئەتۆمی و چەکەکانی و پشتیوانیکردنی بریکارە تیرۆریستەکانی."
ئەو دەشڵێت، "لەژێر سەرکردایەتییە بەهێزەکەی سەرۆک ترامپدا، وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران بۆ کردنە ئامانجی تواناکانی چەک و پشتیوانیکردنی تیرۆر لەلایەن رژێمەکەوە، کە ئەوانەی خستووەتە پێش ژیانی گەلی ئێرانەوە."
پار و دوای دەستبەکاربوونی، سەرۆکی ئەمریکا یاداشتنامەی سەرۆکایەتی بۆ ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی واژۆکرد. بە گوێرەی ئەو یاداشتنامەیە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەبێت سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار دژی ئێران پەیڕەو بکات.
تەنیا پار، نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەکو بەشێک لەم هەڵمەتە، سزای بەسەر زیاتر لە 875 کەسایەتی، کەشتی و هێڵی ئاسمانی ئێراندا سەپاند.
لیستی ئەو کەسایەتی، کەشتی و دامەزراوانەی ئەمڕۆ سزایان بەسەردا سەپێندرا:
یەکەم: کەشتییەکان (12 کەشتی)
1- هووت
2- ئۆشن کۆی
3- نۆرس ستار
4- فێلیسیتا
5- ئاتێلا 1
6- ئاتێلا 2
7- نیبا
8- لوما
9- رێمیز
10- دانوتا 1
11- ئاڵا
12- گاس فەیت
دووەم: کۆمپانیا و دامەزراوە (16 کۆمپانیا)
13- پۆرۆس ماریتایم ڤێنچەرز
14- ئۆشن کودۆس شیپینگ
15- میسترال فلیت
16- ڤاست مارین
17- کۆمپانیای بەهەنگام تەدبیری قەشم بۆ گواستنەوە و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان
18- پارۆس ماریتایم
19- وانسا گاس شیپینگ
20- گۆڵدوەیڤ ماریتایم سێرڤیسز
21- ئیتاکی ماریتایم و ترهیدینگ
22- کایتۆ ناڤیگەیشن
23- ئێن وای ئاڕ شیپینگ
ئەوانەی پەیوەندییان بە دابینکردنی کەرەستەی سەربازییەوە هەیە:
24- کۆمپانیای ئۆج پەرواز مادۆ نەفەر - مادۆ
25- کۆمپانیای ئۆتۆس گومرۆکڵەمە بۆ بازرگانی و پیشەسازی
26- کۆمپانیای ئاریا گڵۆباڵ گیدا بۆ پیشەسازی و بازرگانی
27- کۆمپانیای ئاڵتیس تێکستیل ماکینا بۆ بازرگانی
28- کۆمپانیای بازرگانیی ئاداک پارگاس پارس
29- کۆمپانیای مۆستەفا روکنفەرد پرایم چۆیس بۆ بازرگانی گشتی
سێیەم: کەسایەتییەکان (4 کەس)
30- محەمەد عابدینی، کارمەندی پیشەسازی فڕۆکەوانی قودس
31. مەهدی زەند، کارمەندی پیشەسازی فڕۆکەوانی قودس
32. میهرداد جەعفەری، کارمەندی پیشەسازی فڕۆکەوانی قودس
33. ئیبراهیم شەریعەتزادە، کارمەندی پیشەسازی فڕۆکەوانی قودس
سەپاندنی سزا و گەڕی سێیەمی دانوستاندن لە جنێف
سەپاندنی سزا بەسەر ئەو کەسایەتی، دامەزراوە و کەشتییە ئێرانیانەدا لە کاتێکدایە بڕیارە سبەی لە جنێف شاندی ئێران و ئەمریکا کۆببنەوە. ئەمە سێیەم گەڕی دانوستاندنە لە نێوان هەردوولادا.
دانوستاندنەکە لە کاتێکدایە ئەمریکا دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگر و دەیان کەشتی دیکەی سەربازی ناردووەتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەکو ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێک لەگەڵ ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا چەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە رێککەوتن ئەوا زۆر خراپ بەسەر تاراندا دەشکێتەوە. لە بەرامبەردا بەرپرسانی تاران ئاماژەیان بەوە کردووە، هەر هێرشێکی ئەمریکا وەڵامیکی توندی ئەوانی بەدواوە دەبێت.
بەشێکی شرۆڤەکاران و میدیای ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، دانوستاندنەکەی رۆژی پێنجشەممە دوایین دانوستاندن دەبێت پێش ئەوەی ئەمریکا بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران بدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ