بەهۆی بەرزکردنەوەی درووشمێک دژی ترەمپ، دیموکراتێک لە هۆڵی کۆنگرێس دەرکرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەل گرین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پارتی دیموکراتەکان، لە کاتی پێشکێشکردنی گوتاری ساڵانەی دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی بەرزکردنەوەی درووشمێکی ناڕەزایەتی لە هۆڵی کۆنگرێس دەرکرا.
 
ئەل گرین کە نوێنەرێکی رەشپێستی ویلایەتی تێکساسە، لەگەڵ چوونە ژوورەوەی ترەمپ بۆ هۆڵی کۆنگرێس، تابلۆیەکی بەرزکردەوە کە لەسەری نووسرابوو "مرۆڤە رەشپێستەکان مەیموون نین!"
 
ئەم هەڵوێستەی کۆنگرێسمانە دیموکراتەکە وەک کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بە ڤیدیۆیەکی "رەگەزپەرستانە" کە لەم مانگەدا لە هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" بڵاوکرابووەوە و دواتر سڕایەوە. 
 
لە ڤیدیۆکەدا باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و میشێل ئۆبامای هاوژینی، وەک مەیموون نیشان درابوون؛ ئەوەش کاردانەوەی تووندی لەنێو ناوەندە سیاسییەکانی ئەمریکادا لێکەوتەوە.
 
لە کاتی بەرزکردنەوەی تابلۆکەدا، گرژی لەنێوان گرین و بەشێک لە ئامادەبووان دروستبوو کە هەوڵیان دەدا تابلۆکەی لێ بستێنن، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر هەڵوێستەکەی و تاوەکو دەستپێکردنی گوتارەکەش تابلۆکەی دانەگرت. لە کۆتاییدا، هێزە ئەمنییەکان کۆنگرێسمانە دیموکراتەکەیان لە هۆڵەکە کردە دەرەوە.
 
ئەل گرین، دوای دەرکرانی لە هۆڵەکە، بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، "ویستم کەسێک هەبێت رووبەڕووی ببێتەوە و پێی بڵێم رەشپێستەکان مەیموون نین و بەرگەی ئەم جۆرە رەفتارانە ناگرن."
 
ئەو کۆنگرێسمانە هەروەها گوتیشی، "بەپێی دەربڕینی سەر رووخساری، ترەمپ پەیامەکەی پێگەیشت. هیوادارم کەسانی دیکەش پەیامی هاوشێوەی پێ بدەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەم رەفتارانەی بهێنێت."
 
ئەمە دووەمجارە ئەل گرین لە کاتی گوتاری ساڵانەی ترەمپ لە هۆڵەکە دەردەکرێت؛ ساڵی رابردووش بەهۆی هاوارکردن و راوەشاندنی گۆچانەکەی بە رووی ترەمپدا، لەلایەن پاسەوانەکانەوە کرایە دەرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کۆچبەر لە ناوەندێکی پەنابەری لە ئەڵمانیا ریزیان بەستووە. وێنە: Sean Gallup/ Getty Images

یاسایەکی نوێی ئەڵمانیا: بەشێک لە پەناخوازان دەتوانن زووتر دەست بە کار بکەن

گوتەبێژێکی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند، یاسای کارکردن بۆ پەناخوازان دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی زووتر، واتە دوای 3 مانگ بتوانن کار بکەن. بەڵام جەختیشی کردەوە کە کارکردنی پەناخوازان "هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوون یان ئەنجامی پرۆسەی پەناخوازی نابێت."