پەرلەمانی ئەورووپا: سوپای پاسداران بە گرووپی تیرۆریستی بناسێندرێت

25-04-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانی ئەورووپا بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد و تێیدا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات، گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران و سوپای پاسداران بە گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
 
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی پەرلەمانی ئەورووپادا، بڕیارنامەی وەڵامدانەوە بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل خرایە دەنگدان و بە دەنگی 357 پەرلەمانتار لە کۆی 435 پەرلەمانتاری بەشداربوو، بڕیارنامەکە پەسندکرا. 20 پەرلەمانتار بە دژ و 58یش بە بێلایەن دەنگیان دا.
 
لە بڕیارنامەکەدا داوا لە یەکێتیی ئەورووپا کراوە، پێداچوونە بە ستراتیژی خۆی بەرامبەر تاراندا بکات، گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئێران و سوپای پاسداران وەکو گرووپێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
 
ئێران شەوی شەممە 13-04-2024 بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل. هێرشەکە زیانی گیانی نەبوو و تەنیا منداڵێک بریندار بوو. بەرپرسانی ئیسرائیل رایانگەیاند، 99٪ی مووشەک و درۆنەکان لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە.
 
ئێران رایگەیاند، هێرشەکە وەڵامی ئەو هێرشە بووە کە ئیسرائیل لە 1ی نیساندا کردییە سەر باڵەخانەی کاروباری کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق و بەهۆیەوە 7 ئەندامی سوپای پاسداران کە دووانیان فەرماندەی باڵا بوون، کوژران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست