فوئاد حوسێن لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: زۆر باش بوو

25-04-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق بە رووداوی راگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا "زۆر باش" بووە و "باسی هەموو بابەتێک"یان کردووە.
 
رۆژی هەینی 25-04-2025 فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی، بە دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوی لە واشنتنی راگەیاند، "کۆبوونەوەکانمان زۆر باش بوون؛ باسی هەموو شتێکمان کرد."
 
وەزیری دەرەوەی عێراق دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، "زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دووقۆڵی دەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق - ئەمریکا و هاوئاهەنگیی هەوڵەکان لە پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا. گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی ئاسایشی هاوبەش و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا دەکەین."
 
لە وەڵامی پرسیارێکی دیار کوردەدا تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ چەند کۆبوونەوەیەکی جیاجیا لە واشنتن دەبێت."
 
ئەمریکا و عێراق پەیوەندییەکی فرە رەهەندییان هەیە و هەردوولا ویستی ئەوەیان دەربڕیووە ئەو پەیوەندییانە بەرەو پێشەوە ببەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.