ڤاگنەر جووڵەی هێزەکانی پێچەوانە کردەوە و دۆخی رووسیا ئاسایی بووەتەوە

25-06-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
گەنجێک لە رۆستۆڤ لە بەردەم ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڤاگنەر ئاڵای رووسیای هەڵگرتووە. وێنە: AFP
گەنجێک لە رۆستۆڤ لە بەردەم ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڤاگنەر ئاڵای رووسیای هەڵگرتووە. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ترس و دڵەڕاوکێ نەما و جۆرێک لە سەقامگیری رووی لە مۆسکۆ کردەوە. یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر رایگەیاند، پێشڕەوی هێزەکانیان بە ئاراستی پایتەختی رووسیا وەستاندووە و دەگەڕێنەوە بنکە سەربازییەکانیان. 
 
پریگۆژین دەڵێت، "دۆخەکە گەیشتە ئەوەی لەوانەیە خوێن بڕژێت، بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسیارێتی رژانی خوێنی رووسەکان لە یەکێک لە بەرەکان، هێزەکانمان دەکشێنینەوە و دەگەڕێینەوە کامپی گۆڕەپانەکان بەگوێرەی ئەوەی لە پلاندا هەیە."
 
گرووپی ڤاگنەر تەنیا 200 کیلۆمەتر لە مۆسکۆ دوور بوون، هەڕەشەی دەستگیرکردنی وەزیری بەرگری و سوپاسالاریان دەکرد کە پریگۆژین تۆمەتباری کردوون بە هۆکاری کوژرانی هەزاران چەکداریان لەشەڕی ئۆکراینا.
 
ئێستا دۆخی مۆسکۆ ئاسایی بووەتەوە و خەڵك گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان.
 
سێرگی، دانیشتووی مۆسکۆیە و دەڵێت، "وامدەزانی دۆخەکە بەگشتی مەترسیدار دەبێت و شتێک روودەدات، بەڵام خۆشبەختانە هەر بۆچوونێک بوو."
 
ئۆلگا شمیدت، دانیشتوویەکی دیکەی مۆسکۆیە و باس لەوە دەکات، "بۆم روونبوو کە سوپاکەمان دەتوانێت بیوەستێنێت. ئەمەش حەزی خۆی بوو. کاتێک خەڵكێکی زۆرت لەبەردەستن، هەست بە هێز و دەسەڵات دەکەی، لەوانەیە لەبەر ئەمە وایکردبێت."
 
گرووپی ڤاگنەر شاری رۆستۆڤی کۆنتڕۆڵکردبوو، دەیویست لە رێگەی ئێم4 بگاتە مۆسکۆ، بەڵام رووسیا و ڤاگنەر رێککەوتن. بە گوتەی یەڤگینی پریگۆژین، رووسیا ویستوویەتی ڤاگنەر هەڵوەشێنێتەوە بۆیە 'رێپێوانی دادپەروەریان' کردووە.
 
ئەلێکسەندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلارووس لە دوا خولەکەکاندا وەڵامی چاکەکانی پووتینی دۆستی دایەوە و گرووپی ڤاگنەری رازیکرد بکشێنەوە، لەبەرامبەردا گەرەنتی سەلامەتییان دەکرێت.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.