لە ویلایەتی کالیفۆرنیا 2 کەس لە رووداوێکی تەقەکردندا دەکوژرێن

25-07-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دوو کەس کوژران و 5 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 25ـی تەممووزی 2022 پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلس رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 3:50 خولەکی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی شارەکە [2:50 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بە کاتی هەولێر] لە پارکێکی ئۆتۆمبێلی ناوچەی سان پێدرۆ روویداوە. 
 
کێڵی میونیز، ئەفسەری پۆلیس لە شاری لۆس ئەنجلس لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هێشتا پۆلیس ناوی کوژراوەکانی بڵاونەکردووەتەوە. 
 
هاوکات، بەشی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل روویداوە کە 500 کەس تێیدا ئامادەبوون و حەوت کەس برینداربوون کە وەکو خۆی دەڵێت، 3 لەوانە برینەکەیان سەخت بووە و گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە؛ گوتیشی کە لە 7 کەسەکە، چواریان پیاو و سێ کەسەکەی دیکەشیان ژن بوون. 
 
تاوەکو ئێستا پۆلیس پاڵنەری پشت هێرشەکەی بڵاونەکردووەتەوە و دەڵێت، هێشتا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن. پۆلیس دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکردووە. 
 
 
تەقەکردن لە ئەمریکا نامۆ نییە؛ رۆژی یەکشەممە 18ـی تەممووزی 2022 تەقەکەرێک لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا بە دەستڕێژی گوللـە 3 کەسی کوشت و دوو کەسی دیکەشی بریندارکرد. دواتر خۆشی لەلایەن کەسێکی دیکەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. 
 
بەگوێرەی ئەرشیفی تووندوتیژیی چەک لە ئەمریکا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 25 هەزار و 27 کەس بەهۆی رووداوی پەیوەست بە تەقەکردنەوە لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە. ئەو ئامارەش، کوشتنی بە ئەنقەست، خۆکوژی و کوشتنی بێمەبەستیش دەگرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرهەمە نێوخۆییە تایبەتەکانی کریسمس بە رێژەی 20% و بەرهەمی هاوردە 45% گران بوون

جەنگ رەنگی کریسمسی لە کیێڤ گۆڕیوە؛ خواست لەسەر کڕینی دیاری کەمبووەتەوە

کەلوپەلی کریسمس لە مۆڵ و دووکانەکانی کیێڤ بۆ فرۆشتن دانراون؛ داری کریسمس و کەلوپەلی رازاندنەوە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا گرانیی بازاڕ، کڕینی ئەو پێداویستییانەی زەحمەت کردووە.