ئیتاڵیا کۆچبەرانی نایاسایی رەوانەی دوو کامپی ئەلبانیا دەکات

26-01-2024
ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری ئەلبانیا، وێنە: Albanian daily news
ژمارەیەک کۆچبەر لە سنووری ئەلبانیا، وێنە: Albanian daily news
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هاوشێوەی پلانەکەی حکومەتی بەرتانیا سەبارەت بە رەوانەکردنی کۆچبەران بۆ رەواندا، حکومەتی ئیتاڵیا بەپێی رێککەوتنێک لەگەڵ ئەلبانیا کۆچبەرانی نایاسایی لە دوو کامپی وڵاتی ئالبانیا کۆدەکاتەوە تاوەکو لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان دەکرێت و یەکلادەبێتەوە.
 
بە گوێرەی پلانی حکومەتی ئەو دوو وڵاتە، کامپەکان جێگەی سێ هەزار کۆچبەری تێدادەبێتەوە، یەکێکیان بۆ چاوپێکەوتن و لێکۆڵینەوە بەکاردەهێنرێت ئەوی دیکەیان لە یەکێک لە کەناراوەکان دەبێت تایبەت بە گواستنەوەی کۆچبەرەکان بۆ ئەو وڵاتە. 
 
رێککەوتنەکەیان بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت، ئەلبانیا لەبەرامبەر بەکارهێنانی خاکەکەی لەلایەن ئیتاڵیاوە 675 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. 
 
ئەو پلانەی حکومەتی ئیتاڵیا دایناوە پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی سینات هەیە، ئەنجوومەنەکەش تاوەکو ئێستا بریاری لەسەر پلانەکە نەداوە.
 
کاتێک پلانەکە خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانی ئیتاڵیاوە 155 پەرلەمانتار بە (بەڵێ) دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دا و 115 شیان بە (نەخێر) دا، ئۆپۆزیسیۆنی ئیتاڵیا پلانەکەی بە نامرۆڤانە ناوبردووە و دەڵێت، پێشێلکردنی مافی کۆچبەرانە. 
 
ئەنجوومەنی سینات هاوشێوەی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیایە، تایبەتمەندە بە پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە و تێپەڕاندنی هەندێک یاسای تایبەتمەند، یەکێکە لە دامەزراوەکانی یاسادانان لە ئیتاڵیا هاوشێوەی پەرلەمان، تەنیا لەڕووی تایبەتمەندێتییەوە لە پەرلەمان جیاوازە. ژمارەی ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە کەمترە بەراورد بە پەرلەمانی ئیتاڵیا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە