رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند کە لە شارێکی ئەو وڵاتە هێرشی کردبووە سەر قاوەخانەیەک.
ئەمشەو 26-1-2024 پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، هاووڵاتییەکیان لە شاری ئولم لە هەرێمی بادن ڤویرتمبێرگی باشووری ئەڵمانیا دەستگیرکردووە دوای ئەوەی ببووە هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییەکی دیکە.
زنار شینۆ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەڵمانیا وردەکاری رووداوەکەی باسکرد، "ئەمشەو تۆمەتبارەکە چووەتە نێو قاوەخانەیەکی ستاربەکس لە شاری ئولم و بە بەکارهێنانی چەک کەسێکی لە قاوەخانەکە بردووەتە دەرەوە".
زنار شینۆ گوتی، هەر زوو هێزێکی زۆری ئەمنی گەیشتە شوێنەکە و دەستی بە هەوڵەکانی کرد بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، دەستگیرکردنی تۆمەتبار و ئازادکردنی کەسی هەڕەشەلێکراو.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو ئاماژەی بەوە کرد، لیکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە، بەڵام لێکدانەوە سەرەتاییەکان بەو جۆرەن تۆمەتبارەکە کێشەی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ