رووداو دیجیتاڵ
ئاکام عەلیزادە ئەندازیارێکی کوردی خەڵکی پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە وڵاتی فینلاند بەشداری لە دروستکردنی گەورەترین گەشتیاریی جیهان کردبوو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو کەشتییە یەکەم گەشتی بە جیهاندا بکات.
ئەو ئەندازیارە کوردە لە 16-12-2023 مێوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو گوتی، "جگە لە من، زیاتر لە 30 کەس دیزاینی پڕۆژەی رێستۆرانتی کەشتییەکەیان کردووە و منیش سەرپەرشتی دروستکردنەکەم کردووە بە هاوکاری 150 کەس، بەڵام من تاکە کوردم کە بەشداربووم لە دروستکردنی بەشێکی کەشتییەکە."
"ئایکۆنی دەریاکان" ناوی گەورەترین کەشتیی گەشتیاریی جیهانە. کەشتییەکە پێنج جار گەورەترە لە کەشتیی تایتانیک و 20 نهۆمە. 365 مەتر بەرزە و 250 هەزار تۆنە.
بەپێی گوتەی ئاکام عەلیزادە، "2400 کەس وەک ستاف لە کەشتییەکە کاردەکەن و کەشتییەکە دەتوانێت 380 پلە بە دەوری خۆیدا ببینێت."
یەکەمین گەشتی کەشتییەکە لە میامیی ئەمریکاوە لە 1ـی شوبات دەستپێدەکات، نرخی بلیتی گەشتەکە هەرزان نییە، بە گوێرەی ماڵباتێکی بەلجیکی، بۆ سێ کەس پێنج هەزار دۆلاریان داوە،
لە دیاسپۆرای 16-12-2023 ئاکام عەلیزادە باسی لەوەکرد، کە ماوەی حەوت ساڵە کاری دروستکردنی رێستۆرانتی کەشتییەکان دەکات گوتی، رێستۆرانتەکە زیاتر لە پێنج هەزار مەترە و لە سێ نهۆم پێکدێت و شوێنی 2700 گەشتیاری تێدا دەبێتەوە."
هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئاکام عەلیزادە، ئەندازیاری "ئایکۆنی دەریاکان" لە بەرنامەی دیاسپۆرا کە لە 16-12-2023 پەخشکرا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ