کەشتییەکی بارهەڵگر خۆی بە پردێکی ئەمریکادا کێشا

26-03-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەندەری باڵتیمۆر لە ویلایەتی مێریلاندی ئەمریکا، کەشتییەکی بارهەڵگر خۆی بە پردێکدا کێشا و بەو هۆیەوە بەشێک لە پردەکە رووخا و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوتنە نێو ئاوەوە.
 
بە گوتەی پۆلیسی کەناراوەکانی ئەمریکا، رووداوەکە کاژێر 01:27 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بە کاتی ئەمریکا [کاژێر 8:27 خولەک بە کاتی هەولێر] روویداوە.
 
ئەو پردەی کە بەهۆی رووداوەکەوە رووخاوە، بە پردی Francis Scott ناودەبرێت، لەسەر رووباری Patapsco دروستکراوە و درێژییەکەی 2.57 کیلۆمەترە.
 
بەرپرسانی باڵتیمۆر ئاماژە بەوە دەکەن، هەر کە کەشتییەکە خۆی بە پردەکەدا کێشاوە، دەستبەجێ پردەکە داڕماوە و لانیکەم حەوت کەس کەوتوونەتە نێو رووبارەکەوە.
 
جەیمس واڵاس، بەرپرسی دەزگای ئاگرکوژێنەوەی باڵتیمۆر رایگەیاند، توانیویانە دوو کەس لەنێو ئاوەکەدا دەربهێنن؛ یەكێکیان هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و ئەوی دیکە بریندار بووە.
 
ویس مۆر، حاکمی ویلایەتی مێریلاند لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە گوتی، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە کەشتییەکە بزووێنەرەکەی لەکارکەوتبوو، بەو هۆیەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە پردەکەدا کێشاوە.
 
بەرپرسانی هێڵەکانی گواستنەوەی باڵتیمۆریش رایانگەیاند، بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو گەشتەکانی بەندەرەکە دەوەستێندرێن.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رووداوەکەی بە "دڵتەزێن" ناوبرد و ئاماژەی بەوەش کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات بەندەرەکە بکەوێتەوە کار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینکسی، سەرۆکی ئۆکراینا و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. وێنە: AFP

ئۆکراینا: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا پێشکەوتنی راستەقینە بەدەستهاتووە

بەرپرسی باڵای دانوستاندنکاری کیێڤ رایگەیاند، لە چوارچێوەی گفتوگۆ چڕەکانی دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لە بەرلین، کە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەڕێوەچوو، "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدەستهاتووە.