رووداو دیجیتاڵ
ڤاتیکان دەڵێت، لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن و بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیسدا 200 هەزار کەس ئامادەن.
ئەمڕۆ شەممە، 26-04-2025، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس، پاپای کۆچکردووی ڤاتیکان لە باکووری رۆما لە کەنیسەی سەینت ماری مەیجەر بەڕێوەدەچێت. ڤاتیکان دەڵێت: "200 هەزار کەس بەشدارن."
لە نێو ئامادەبوواندا سەرۆک، سەرۆکوەزیران، شا و شاژنی بەشێک لە وڵاتان ئامادەن.
دوێنێ هەینی دەیڤید ڤابی، بەرپرس لە وەزارەتی پاراستنی مەدەنی و سیاسەتی دەریایی ئیتاڵیا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان ئاگاداری پلانی هاتنی شاندە فەرمییەکان و سەردانکەرانی ئاسایین و پێشبینی دەکەن نزیکەی 200 هەزار کەس بۆ ساتەکانی کۆتایی ماڵئاواییکردن لە پاپا ئامادە بن.
بەشێک لەو سەرکردانەی ئامادەی رێوڕەسمەکەن بریتین لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا؛ کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانن.
پاپا فرانسیس 266ـەمین پاپای ڤاتیکان بوو، بە نەخۆشیی هەوکردنی سییەکانەوە دەیناڵاند و رۆژی 21ـی ئەم مانگە لە ئەنجامی نەخۆشییەکەی لە تەمەنی 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
پاپا فرانسیس لە 17-12-1936 لەدایکبوو، یەکەم کەسی بە رەچەڵەک ئەمریکای باشوور بوو کە ببێتە پاپا؛ ھاوکات دووەم کەسایەتیی کاسۆلیکی دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا بوو دوای گریگۆری سێیەم ئەو ناسناوەی وەرگرتبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ