هاکان فیدان لە مۆسکۆیە و لەگەڵ پووتین کۆبووەوە

26-05-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مۆسکۆ لەلایەن ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاوە پێشوازیی لێکرا.
 
دیدارەکەی هاکان فیدان و ڤلادیمیر پووتین ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 26-5-2025 لە مۆسکۆ سازکرا.
 
هاکان فیدان بە سەردانێکی دوو رۆژە لە مۆسکۆیە. بە گوێرەی میدیای تورکیا، لە دیدارەکەدا باسی چەند تەوەرێکی وەکو شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ، دۆخی سووریا و چەند بابەتێکی دیکە خراونەتە بەر باس.
 
لە پلانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا دا هاتووە، رۆژی سێشەممە هاکان فیدان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبێتەوە.
 
ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت فیدان ئامادەیی تورکیا بۆ "بەدیھێنانی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکرانیا نیشان بدات."
 
لە دانوستاندنی رووسیا و ئۆکرانیا کە رۆژی 16-5-2025 لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، ڤلادیمیر مەدینسکی، جێگری سەرۆکی رووسیا سەرۆکایەتیی شاندی رووسیای کرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.