رووداو دیجیتاڵ
پێنج رۆژ لەسەریەک ئاگرێكی چڕ دارستانەکانی دوورگەی مادێرای پورتوگالی گرتەوە. ئاگر و دووكەڵ لە چەند لایەکەوە تەشەنیان سەند و هێڵەکانی کارەبایان پچڕاند و کێشەی ئاوی خواردنەوەشی بە دوادا هات.
ئیڤۆن ئێمپێرادەیرۆ دانیشتووی مادێرا دەڵێ "ترسێكی زۆرمان هەیە، ئاگر بە هەموو لایەکدا تەشەنە دەسێنێت و ماڵ و حاڵمان لە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەدان".
دوای نزیکەی هەفتەیەک، بەشی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا. لەو کارەدا ئیسپانیای دراوسێی پورتوگال رۆڵێكی گەورەی گێڕا.
مانوێل فیلیپ، دانیشتوویێکی دیکەی مادێرا گوتی "ئاگرەکە زۆر لە شوێنی نیشتەجێبوون نزیک بووبووە و، بەخێرایی تەشەنەی دەسەند، بەڵام بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، زەمینی و ئاسمانی توانرا بەشی زۆری کۆنترۆڵ بکرێت و بەشێكی کەمی ماوە."
ئاگرەکە، لانیکەم 5 هەزار هێکتار زەوی سووتاند، لە دوورگەیەکی 250 هەزار کەسی، سەتان کەس ئاوارەبوون.
لەسەر دەنگی زەنگی گەورە کەنیسەی دوورگەکە، ژیانی خەڵکی دەستی پێکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک ببێتە قوربانیی ئاگرەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ