نەتەوە یەکگرتووەکان: لە هەر 4 کەسێک، یەکێکیان ئاوی پاکی دەستناکەوێت

26-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیێنێت، زیاتر لە دوو ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات. 
 
هەریەکە لە ئاژانسەکانی تەندروستی و منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاند، ساڵی رابردوو لە هەر چوار کەسێک لەسەر ئاستی جیهان، یەکێکیان دەستی بە ئاوی پاکی خواردنەوە نەگەیشتووە. زیاتر لە 100 ملیۆن کەسیش هێشتا پشتیان بە خواردنەوەی ئاوی سەرزەوی، لەنێویاندا ئاوی رووبارەکان، گۆمەکان و کەناڵەکان بەستووە. 
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و یونیسێف دەڵێن، دواکەوتن و لاوازی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو، پاکوخاوێنی و تەندروستیی گشتی، بووەتە هۆی ئەوەی ملیاران کەس لە جیهاندا زیاتر بکەونە بەر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی.
 
دوو ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە توێژینەوەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کردووە، جیهان هێشتا زۆر دوورە لە گەیشتن بە ئامانجی دابینکردنی گشتگیری ئەم خزمەتگوزارییانە تاوەکو ساڵی 2030. هۆشدارییان دا کە لەو ئامانجە "زۆر دوورکەوتووەتەوە."
 
ریودیگەر کرێچ، بەرپرسی ژینگەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گوتی، "ئاو، پاکوخاوێنی و خزمەتگوزارییەکانی دەستکەوت نین، بەڵکو مافی بنەڕەتین. پێویستە کارەکانمان خێراتر بکەین، بەتایبەتی بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە هەمووان زیاتر پەراوێزخراون."
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2015ـەوە، 961 ملیۆن کەس دەستیان بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە گەیشتووە، ئەمەش وایکردووە رێژەی ئەوانەی ئاوی پاکیان هەیە لە 68٪ـەوە بۆ 74٪ بەرزببێتەوە.
 
ساڵی رابردوو، لەو 2.1 ملیار کەسەی کە هێشتا دەستیان بە خزمەتگوزاریی ئاوی پاک نەدەگەیشت، 106ملیۆنیان ئاوی سەرزەوییان بەکارهێناوە.
 
توێژینەوەکە دەریخستووە، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوییان بۆ خواردنەوە نەهێشتووە، لە 142 وڵات لە ساڵی 2015ـەوە بۆ 154 وڵات لە ساڵی 2024 زیادیکردووە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.