کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستی ئاراستەی دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژهەڵات) دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی سێشەممە حکومەتی ژاپۆن رایگەیاند، کۆریای باکوور دوو مووشەکی بالیستیی ئاراستەی دەریای ژاپۆن (دەریای رۆژهەڵات) کردووە.
 
سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کۆریای باشووریش رایگەیاند، تێبینی مووشەکیان کردووە کە ئاراستەی "دەریای رۆژهەڵات" کراوە، وەک ئەوەی سیئۆل ناوی دەبات.
 
پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دوو مووشەکی بالیستییان بینیوە و مەزەندە دەکرێت هەردووکیان کەوتبنە خوارەوە. هاوکات ئاژانسی هەواڵی جیجی پرێسی ژاپۆنی رایگەیاند، مووشەکەکان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووریی تایبەتی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە خوارەوە.
 
ئەمە دووەم تاقیکردنەوەی مووشەکیی پیۆنگیانگە لەم مانگەدا، کە دوای زنجیرەیەک مووشەک دێت کە چەند کاژێرێک پێش سەردانی سەرۆکی کۆریای باشوور بۆ چین تەقێندرانەوە.
 
هەروەها ئەم تاقیکردنەوانە رۆژێک دوای سەردانێکی باڵای ئێلبریج کۆڵبی، بەرپرسی سێیەمی پنتاگۆن بۆ سیئۆل دێت، کە تێیدا ستایشی کۆریای باشووری کرد و بە "هاوپەیمانێکی نموونەیی" ناوی برد.
 
لە ساڵانی رابردوودا کۆریای باکوور تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە. شرۆڤەکاران دەڵێن ئامانج لەمە باشترکردنی توانای پێکانی ورد، بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا و کۆریای باشوور، هەروەها تاقیکردنەوەی چەکەکانە پێش ئەوەی رەوانەی رووسیایان بکات.
 
بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا پیۆنگیانگ کۆنگرەی مێژوویی پارتی دەسەڵاتدار سازبکات، کە یەکەمین کۆنگرەیە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا. پێش بەستنی کۆنگرەکەش کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی "فراوانکردن" و نوێکردنەوەی بەرهەمهێنانی مووشەکیی وڵاتەکەی دەرکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنێک لە ئاسمان

مۆسکۆ ترس دەخاتە دڵی مۆڵدۆڤا؛ "شەڕی درۆن بە دارلاستیک ناکرێت"

خەڵکی گوندی "پالانکا" لە مۆڵدۆڤا، لە رۆژێکی مانگی کانوونی یەکەمدا بەتەواوی هەستیان بە مەترسیی شەڕی ئۆکراینای دراوسێیان کرد. بە گوتەی بەرپرسانی ئۆکراینا، لەو رۆژەدا درۆنێکی رووسی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دایکێک گیانی لەدەستدا و سێ منداڵیشی بریندار بوون