وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو: هیوادارین سووریا بە زووترین کات ئاشتی و سەقامگیری بەدەستبهێنێت

27-01-2026
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی چین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان هیواخوازن سووریا "لە نزیکترین کاتدا" ئاشتی و سەقامگیری بەدەستبهێنێت و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد لە رێگەی گفتوگۆوە پرۆسەی ئاشتەوایی سیاسی پێشبخەن و پلانێکی نیشتمانی بۆ بنیاتنانەوەی وڵات دابنێت کە لە بەرژەوەندیی گەلی سووریادا بێت.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژانەمڤانیدا لە بەیژینگ؛ گیاو جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتەکە بە مەهدی فەرەج، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، "چین هیوادارە سووریا بەزووترین کات ئاشتی و سەقامگیری بەدەستبهێنێت."
 
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەشکرد، پەکین چاوەڕوانە لایەنە سوورییەکان "لە رێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە پەرە بە پرۆسەی ئاشتەوایی سیاسی بدەن و پلانێکی نیشتمانی بۆ بنیاتنانەوەی وڵات بدۆزنەوە، کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریادا بگونجێت."
 
ئەم لێدوانە رەنگدانەوەی هەڵوێستی لەمێژینەی چینە لەسەر قەیرانی سووریا، کە جەخت لە پرۆسەیەکی سیاسی بە رێبەریی سوورییەکان دەکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە گرژییەکانی نێوان حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامن. 
 
چین لەدوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دامەزراندنی حکومەتی راگوزەرەوە، بە وردی چاودێری دۆخەکەی کردووە و بەردەوام داوای سەقامگیری، پاراستنی خەڵکی سڤیل و رێگری لە بەکارهێنانی خاکی سووریا بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دیکە کردووە.
 
هاوکات بەیژینگ ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی پارێزراوی هاووڵاتیانی چین لە سووریا کردووە و لە هەمانکاتدا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ دیمەشق پاراستووە.
 
دەقی لێدوانی گیاو جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بۆ رووداو:
 
"چین هیوادارە لە زووترین کاتدا سووریا بە ئاشتی و سەقامگیری بگات، هەروەها هەموو لایەنەکان لە سووریا پرۆسەی ئاشتەوایی سیاسی بەرەوپێش ببەن و پلانی ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانی بدۆزنەوە، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بکات."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ

دیموکراتەکان ترەمپ بە هاوکاریی رووسیا تۆمەتبار دەکەن؛ "پووتین رۆژانە 150 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت"

دیموکراتەکانی ناو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان تۆمەتبار کرد بەوەی لە رێگەی سووککردنی سزاکانی سەر نەوتی رووسیا، خەریکە گەنجینەی جەنگی مۆسکۆ پڕ دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە، سەربازانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رووبەڕووی هەڕەشەی تووند دەبنەوە