ترەمپ لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی واشنتن: لە جیهانێکی شێتانەدا دەژین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، کاتێک رۆژی شەممە چەکدارێک هەڵیکوتایە سەر ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە هۆتێلێکی واشنتن، کە ئەو تێیدا ئامادە بوو، "نەشڵەژاوە." دەشڵێت، "لە جیهانێکی شێتانەدا دەژین."
 
لە هەڤپەیڤینێکدا کە شەوی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا (بەرەبەیانی دووشەممە بە کاتی هەولێر) لە بەرنامەی "60 خولەک"ی کەناڵی سی بی ئێس پەخش کرا؛ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، هێرشکارەکە کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگایی بکرێت، "لەوانەیە کەسێکی زۆر نەخۆش بێت."
 
کۆڵ ئاڵن، تۆمەتبارە تەمەن 31 ساڵانەکە خەڵکی کالیفۆرنیایە و پێشتر مامۆستا بووە. بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ئەو تەقەکردنە بچێتە بەردەم دادوەر.
 
بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا رایانگەیاند، دیارە گومانلێکراوەکەی هێرشەکە، ئامانجی کوشتنی ترەمپ و بەرپرسانی باڵا بووە لە هۆتێلی واشنتن هیڵتن، کە ئەمەش دەبێتە سێیەم هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵدا.
 
ترەمپ، کە لەلایەن پاسەوانەکانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنییەوە (سیكرێت سێرڤس) بەپەلە لە هۆڵی هۆتێلەکەی واشنتن برایە دەرەوە، ڤیدیۆی کامێرای چاودێریی بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت چەکدارەکە هەوڵدەدات بە راکردن لە خاڵی پشکنین لە نزیک لۆبیی هۆتێلەکە تێپەڕێت، کە تەنیا یەک نهۆم لە سەرووی ئەو هۆڵە بووە کە ئێوارەخوانەکەی تێدا بەڕێوەدەچوو.
 
دوای شەڕەتەقەیەکی کورت لەگەڵ پاسەوانەکان، گومانلێکراوەکە لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکرا.
 
ترەمپ چەند وێنەیەکی گومانلێکراوەکەی بڵاوکردەوە، کە لەسەر فەرشی هۆتێلەکە کەلەپچە کراوە، بێ کراسە و لەسەر دەم کەوتووە.
 
لە هەڤپەیڤینەکەدا، پرسیار لە ترەمپ کرا کە ئایا ترساوە کوژراو و بریندار هەبێت کاتێک ئەو پشێوییە لەبەردەمیدا روویدا. ترەمپ گوتی، "نیگەران نەبووم. لە ژیان تێدەگەم. ئێمە لە جیهانێکی شێتانەدا دەژین."
 
دەقی دوو لە پرسیارەکان و وەڵامی ترەمپ لە بەرنامەکە:

پرسیار: بەڕێز سەرۆک، ئایا تۆ ئامانجی چەکدارەکە بوویت؟
 
دۆناڵد ترەمپ: نازانم. لام وایە وابێت، مانيفێستۆيەکم خوێندەوە، ئەو تووندڕەو بووە. کریستیان و باوەڕدار بووە، پاشان بووەتە دژە کرستیان، گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە. بەپێی ئەوەی نووسیویەتی، بە دۆخێکی سەختدا تێپەڕیوە. براکەی سکاڵای لێکردووە و پێموایە پۆلیسی لێ ئاگادارکردووەتەوە، خوشکەکەشی بەهەمان شێوە سکاڵای لێکردووە. خێزانەکەی زۆر نیگەران بوون. لەوانەیە کەسێکی زۆر نەخۆش بێت.
 
پرسیار: چەند نیگەران بوویت لەوەی کە بریندار هەبێت؟
 
ترەمپ: نیگەران نەبووم. لە ژیان تێدەگەم. ئێمە لە جیهانێکی شێتانەدا دەژین.. بیرم لەوە دەکردەوە، پێشتر چەند جارێک ئەمەم بەسەر هاتووە. بەڵام میلانیا بەو ئەندازەیە بەمەدا تێنەپەڕیوە. ئەو زۆر باش مامەڵەی لەگەڵدا کرد. مەبەستم ئەوەیە ئەو زۆر بەهێزە، زیرەکە. تێگەیشت. دەیزانی چی روودەدات. گوێڕایەڵ بوو. منیش بەهەمان شێوە، چونکە ئەمە یەکەمجار بوو بڵێن خۆتان دانەوێنن، ئەوە واتە کێشە هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و محەممەد باقر قالیباف

پاکستان هەوڵی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەدات و ئێران مەرجی نوێی هەیە

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکەوە کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، زانیاریی نوێ لەسەر هەوڵەکانی پشت پەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاشکرا دەکات.