خانمێکی کورد لە ئەڵمانیا دەبێتە باڵیۆزی دیموکراسی و یەکترقبووڵکردن

27-06-2025
سەرپیل تەمیز لەکاتی وەرگرتنی یەكێک لە خەڵاتەکان.
سەرپیل تەمیز لەکاتی وەرگرتنی یەكێک لە خەڵاتەکان.
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەڵمانیا خانمێکی کورد لە ماوەی مانگێکدا دوو خەڵاتی گەورەی وڵاتەکەی وەرگرت. بۆ یەکێکیان سەرۆکی گەورە شارەوانییەکی ئەڵمانیا بەتایبەت و لەبەر ئەو خانمە لە شارەکەیەوە گەشتی کرد و چووە رێوڕەسمەکە. 
 
سەرپیل تەمیز لە ئەڵمانیا بووەتە ناوێکی ناسراو. خانمێکی ئازایە کە کوڕەکەی لە شاری هاناو بەدەستی کەسێکی رەگەزپەرست کوژرا. 
 
دوای ئەوە سەرپیل دامەزراوەیەکی دروستکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی و هاندانی یەکتر قبوڵکردن. کۆتایی مانگی پێنجی ئەم ساڵ خەڵاتێکی وەرگرت و بووە باڵیۆزی دێموکراسی و یەکترقبوڵکردن لە ئەڵمانیا. دوێنێش لە شاری کۆڵن خەڵاتێکی دامەزراوەی بیمە هەرێمییەکان (گێ فاو فاو GVV)ی وەرگرت.
 
ئەو دامەزراوەیە چەترێکە و ژمارەیەکی زۆر بانک و دامەزراوەی بیمەی ئەڵمانیا تێیدا ئەندامن. خەڵاتەکە هێندە گرنگ بوو کە کلاوس کامینسکی، سەرۆکی گەورە شارەوانیی شاری هاناو، بەتایبەت گەشتی کرد بۆ شاری کۆڵن و ئامادەی رێوڕەسمی خەڵاتدانەکە بوو. 
 
دوای ئەوەش کامینسکی بەو شێوەیە بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا باسی خەڵاتەکەی کرد: "ئەمڕۆ هاتووینەتە شاری کۆڵن، کە پڕ لە گوڵ و گوڵزارە. لێرە کۆبوونەوەی دامەزراوە ئەندامەکانی گێ فاو فاو هەیە. کە دەکاتە دامەزراوەی بیمە هەرێمییەکان. دڵخۆشم کە ئەم ساڵ سەرپیل تەمیز خەڵاتی خۆبەخشیی لەژێر دروشمی (فرەیی واتە یەکبوون) وەرگرت. ئەمە هەر بۆ ئەو گرنگ نییە بەڵکو بۆ ئێمەش گرنگە. سەرپیل، بەناوی شارەوانییەکەمان و بەناوی خۆشمەوە پیرۆزباییت لێدەکەم."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە