رووداو دیجیتاڵ
فەرەنسا دەیەوێ ئاسانکاری بکات بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بە کار لەو وڵاتە ئیقامە وەربگرن. لەمەودوا هەرکەسێک بتوانێ گرێبەستێکی کارکردن بۆ ماوەی 6 مانگ لە فەرەنسا بدۆزێتەوە و واژۆ بکات، دەتوانێ داوای کارتی شین (یان ئیقامەی کار) بکات.
ئەوانەی لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاش ئیقامەی کاریان هەیە و دەیانەوێ بچنە فەرەنسا ئاسانکارییان بۆ کراوە. پێش ئەوەی ئەوەتان بۆ باس بکەم، با باسی ئەوانە بکەم کە لە کوردستانەوە دەیانەوێ ببنە خاوەنی ئەو جۆرە ئیقامەیە.
جاران فەرەنسا مەرجی ئەوەی دانابوو کە ئەو کەسەی گرێبەستی کاری بۆ دەکرێ لە فەرەنسا دەبێ 5 ساڵ ئەزموونی کاری پرۆفێشنەڵی لەو بوارەدا هەبێ کە بۆی دێتە فەرەنسا. هەروەها پێویست بوو بڕوانامەی زانکۆی هەبێ.
لەمەودوا سێ ساڵ ئەزموون بەسە و بۆ هەندێک بواریش بڕوانامەی زانکۆ پێویست نییە. ئەوانەیش کە لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپاوە دەیانەوێ بێنە فەرەنسا و لەوێ ئیقامەی کاریان هەیە، ئەوە بەسە کە بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی 12 مانگ لە وڵاتەکەی دیکە ئیشیان بە ئیقامەکەیان کردبێ. جاران مەرجەکە بۆ 18 مانگ بوو و ئەمە گۆڕدراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ