چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان: بەکارهێنانی هێز دژی ئێران ناوچەکە بەرەو قووڵاییەکی نادیار دەبات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چین هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەر جۆرە سەرکێشییەکی سەربازی دژی ئێران و رایگەیاند، بەکارهێنانی هێز نەک هەر کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو تەواوی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرەو ناسەقامگیرییەکی مەترسیدار دەبات.
 
رۆژی چوارشەممە، 28ی کانوونی دووەمی 2026، فو کۆنگ، باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا رایگەیاند: "بەکارهێنانی هێز ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات. هەر جۆرە سەرکێشییەکی سەربازی تەنیا ناوچەکە بەرەو قووڵاییەکی نادیار و پێشبینینەکراو دەبات."
 
ئەم هۆشدارییەی چین لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران چڕتر کردووەتەوە. ترەمپ لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاندووە کە "کەشتیگەلێکی جەنگیی مەزن" بەرەو ئێران بەڕێکەوتووە و هۆشداری داوە کە "کات خەریکە تەواو دەبێت" بۆ ئەوەی تاران رێککەوتنێکی نوێ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی واژۆ بکات.
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەگەر ئێران رێککەوتن نەکات، هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت لە ئۆپەراسیۆنی "میدنایت هامەر" کە پێشتر وێرانییەکی زۆری لە ئێران دروستکردبوو. واشنتن هێشتا بژاردەی سەربازی وەک تەنیا رێگە دەبینێت ئەگەر تاران پاشەکشە نەکات.
 
لە بەرامبەردا، نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی تووندی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر، "وەڵامێکی بێوێنەیان دەبێت کە پێشتر هەرگیز نەبینراوە." ئێران وەبیری ئەمریکای هێنایەوە کە لە جەنگەکانی رابردووی ئەفغانستان و عێراقدا، واشنتن زیاتر لە حەوت تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە و حەوت هەزار سەربازیشی کردووەتە قوربانی، بۆیە هۆشداری دەدەن لە دووبارەکردنەوەی هەمان "هەڵەی مێژوویی".
 
ئەم گرژییانە دوای ئەوە دێن کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، ئەمریکا و ئیسرائیل جەنگێکی 12 رۆژەیان دژی دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران ئەنجامدا، کە بووە هۆی تێکچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوردانی قامشلۆ لەنێو سەرمای زستاندا رژاونەتە سەر شەقامەکان

پەرلەمانی سکۆتلەندا داوای پاراستنی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەکات

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی سکۆتلەندا لە ڕێگەی یاداشتێکەوە نیگەرانیی خۆیان لەبارەی هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن و داوا دەکەن حکومەتی سکۆتلەندا و بەریتانیا بۆ پاراستنی گیانی کوردی ئەو ناوچەیە هاوئاهەنگی بکەن.