رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستان ئاسا"یان لە رۆژی 28ی شوبات دەستپێکردووە.
فەرماندەییەکە دەڵێت، هێزەکانیان و هاوپەیمانەکانیان دەستیان بە لێدانی ئامانجەکان کردووە بۆ "هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی ئێران". ئامانجە سەرەکییەکان بریتی بوون لە:
• ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای پاسداران.
• سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران.
• شوێنی هەڵدانی مووشەک و درۆن.
• فڕۆکەخانە سەربازییەکان.
سێنتکۆم دەڵێت دوای شەپۆلی یەکەمی هێرشەکان، هێزەکانیان توانیویانە بەرپەرچی "سەتان مووشەک و درۆنی ئێرانی" بدەنەوە. جەختیش دەکاتەوە کە "هیچ سەربازێکی ئەمریکی نەکوژراوە و هیچیشیان بریندار نەبوون". زیانی بنکەکانیش "زۆر کەم" بووە و ئۆپەراسیۆنەکان نەوەستاون.
بە گوتەی سێنتکۆم، لە سەرەتادا چەکی وردی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی لە هێرشەکاندا بەکارهاتوون. هەروەها بۆ یەکەم جار لە مێژووی جەنگدا، هێزێکی تایبەتی ئەمریکا بە ناوی "هێزی هێرشبەری دووپشک" (Task Force Scorpion Strike) درۆنی هەرزانبەهای بۆمبڕێژکراوی بەکارهێناوە.
ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی CENTCOM گوتی: "سەرۆک فەرمانی کارێکی بوێرانەی داوە و سەربازە ئازاکانمان بەدەم بانگەوازەکەوە دەچن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ