رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی ئەورووپا دەڵێ، لە ئەنجامی تێکچوونی دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بڕیاریداوە کارمەندە نائەمنییەکانی خۆی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.
رۆژی شەممە، 28-02-2026، کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە پۆستێکدا لە سۆشیاڵ میدیا دۆخی ئێستای ناوچەکەی بە "مەترسیدار" ناوبرد و هێرشی تووندی کردە سەر سیاسەتەکانی تاران.
کالاس گوتی: "رژێمی ئێران هەزاران کەسی کوشتووە. بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی و پڕۆژە ئەتۆمییەکەی، لەگەڵ پشتگیریکردنی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، هەڕەشەیەکی جیدین بۆ سەر ئاسایشی جیهانی."
باڵاترین دیپلۆماتی یەکێتیی ئەورووپا گوتی: "پاراستنی سڤیلەکان و پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لەپێشینەی کارەکانمانە."
کالاس رایگەیاند، تۆڕی کۆنسووڵخانەکانی یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی سەرقاڵی ئاسانکارین بۆ هاووڵاتیانی ئەورووپا تاوەکو ناوچەکە جێبهێڵن؛ هەروەها گوتیشی: "کارمەندە نائەمنییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە ناوچەکە دەکشێنرێنەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ