سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی: کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە پێش چەند هەفتەیەک بڕیاری لێدرابوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئوسامە محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و وەزیری بەرگریی ئیسرائیلیش رایدەگەیێنێت کە ئەمە هەنگاوێکی پێشوەختە بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی.
 
رۆژی شەممە، 28ـی شوباتی 2026 ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی بەرگریی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چەندین مانگی رابردوودا بە هاوئاهەنگی واشنتن پلانی بۆ دارێژراوە و وادەی دەستپێکردنەکەشی پێش چەند هەفتەیەک دیاریکراوە". 
 
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشەکانی ئەمریکاش بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردووە.
 
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دەوڵەتی ئیسرائیل هێرشێکی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە تاوەکو ئەو هەڕەشانە لاببات کە لەسەر ئیسرائیل دروستبوون". 
 
هاوکات میدیای لە نزیک سوپای پاسدارانیش بڵاویکردەوە، لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران نەبووە. 
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆیتەرزی گوتووە، عەلی خامنەیی بۆ شوێنێکی پارێزراو گوێزراوەتەوە.
 
بەهۆی ئەم هێرشانەوە، سوپای ئیسرائیل باری نائاسایی لە سەرتاسەری وڵات راگەیاندووە و بڕیاریداوە هەموو قوتابخانە و شوێنەکانی کار دابخات. 
 
هەروەها ئاسمانی ئیسرائیل بە رووی گەشتە مەدەنییەکاندا داخراوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کاژێر 08:15ـی بەیانییەوە لە زۆربەی شارەکان لێدراوە تاوەکو هاووڵاتییان بچنە نێو پەناگەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەدر بوسعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ جەی دی ڤانسدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: ئەکاونتی وەزیری دەرەوەی عومان

وەزیری دەرەوەی عومان: چاوەڕێی پێشکەوتنی یەکلاییکەرەوە لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکەین

بەدر بوسعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رۆژی هەینی رایگەیاند، گەشبینە بەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا "پێشکەوتنی زیاتر و یەکلاییکەرەوە" لە دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران رووبدات. بەڵام میدیای ئەمریکی وێنەیەکی رەشبینتر نیشان دەدات.