رووداو دیجیتاڵ
دوای هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن بیسترا.
رۆژی شەممە 28-02-2026، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری مەنامەی بەحرێن بیسترا، ئەوەش چەند کاژێرێک دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئێران.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رایگەیاند: "زەنگی ئاگادارکردنەوە چالاککراوە و داوا لە خەڵک دەکەین لە شوێنی ئارام بمێننەوە."
میدیای نزیک لە سوپای پاسداران رایگەیاند، بنکەی هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی جوفەیری مەنامە کراوەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە عەمانی پایتەختی ئوردن لێدرا.
هەروەها، ئەمریکا داوای لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی خۆی کرد لە ئیمارات، لە شوێنی پارێزراو بمێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ