کەنەدا کارمەندانی نائەمنیی باڵیۆزخانەکەی لە تەلئەڤیڤ دەگوازێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی کەنەدا دەڵێ، بەهۆی "بەردەوامیی گرژییەکانی ناوچەکە" و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگەوە بڕیاریداوە کارمەندە نائەمنییەکانی دیپلۆماسی و خێزانەکانیان لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیلەوە بۆ شوێنی دیکە بگوازێتەوە.
 
رۆژی هەینی، 27-02-2026 وەزارەتی کاروباری جیهانیی کەنەدا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بڕیار دراوە بە شێوەیەکی کاتی فەرمانبەرانی نائەمنیی و خێزانەکانیان لە تەلئەڤیڤەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێنەوە؛" ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی کەنەدا لە ئیسرائیل بە کراوەیی دەمێنێتەوە.
 
دۆخی لوبنان و فەڵەستین
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم بڕیارە تەنیا تەلئەڤیڤ دەگرێتەوە و کارمەندانی کەنەدی و خێزانەکانیان لە لوبنان و فەڵەستین لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە و نوێنەرایەتییەکانی کەنەدا لەو شوێنانە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.
 
هۆشداری بۆ کەنەدییەکانی نێو ئێران
 
حکومەتی کەنەدا هاوکات هۆشدارییەکی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لەنێو خاکی ئێران کرد و داوای لێکردن "ئەگەر دەتوانن بە شێوەیەکی سەلامەت وڵاتەکە جێبهێڵن، هەر ئێستا ئەو کارە بکەن."
 
ئەم هەنگاوەی کەنەدا لە کاتێکدایە، چەندین وڵاتی دیکە رێکاری هاوشێوەیان گرتەبەر، ئەوەش بەهۆی مەترسیی تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو گەنجە دیپۆرتکراوەکە

چیرۆکی دوو گەنجی کورد کە لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت کراونەتەوە؛ ''بە دەست و قاچ شکاوی لێیاندام''

ئەم هەفتەیە 40 پەناخوازی کورد و عەرەبی عێراقی لە ئەڵمانیاوە دیپۆرت کرانەوە. یەکێک لەوانەی دیپۆرتکراوەتەوە، گەنجێکی خەڵکی پارێزگای هەولێرە بەناوی عادل خەیلانی. کاتێک کە پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دەچنە سەر ماڵەکەی بۆ دیپۆرتکردنەوەی، لە نهۆمی سێیەمەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە و دەست و قاچی دەشکێت. یەکێکی دیکە لەوانە گەنجێکی خەڵکی سلێمانییە کە ناوی دیلان سەرکەوتە، دوای نزیکەی 10 ساڵ لە مانەوەی لە ئەڵمانیا، دیپۆرت کراوەتەوە