ئەمریکا سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوو بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاند، گرووپی هێرشبەری کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج بووش سەرەتای ئەم هەفتەیە بەندەری نۆرفۆلکی لە ویلایەتی ڤێرجینیا جێهێشتووە و بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێکەوتووە. ناردنی ئەم کەشتییە بەو مانایەیە کە ئەمریکا سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران تەرخان دەکات.
 
هێشتا دیار نییە گەیشتنی ئەم کەشتییە بۆ ناوچەکە چەند دەخایەنێت، بەڵام ئێستا دوو گرووپی هێرشبەری دیکە لە ناوچەکەدان؛ کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن لە باکووری دەریای عەرەب جێگیرە و بە بەردەوامی فڕۆکەکانی هێرش دەکەنە سەر ئێران، هەروەها کەشتیی جێراڵد فۆرد کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە رەوانە کراوە و ماوەی ئەرکەکەی بۆ 11 مانگ درێژکراوەتەوە.
 
کەشتیی جێراڵد فۆرد ئێستا لە دوورگەی کریت لە یۆنان خەریکی چاککردنەوەیە دوای ئەوەی ئاگری تێدا کەوتەوە. هێشتا روون نییە دوای تەواوبوونی چاککردنەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) یان لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی دەمێنێتەوە.
 
گرووپە هێرشبەرەکەی کەشتیی یو ئێس ئێس جۆرج بووش جگە لە فڕۆکەهەڵگرەکە، سێ کەشتیی تێکشکێنەری دیکە لەخۆدەگرێت کە بریتین لە یو ئێس ئێس رۆس، یو ئێس ئێس دۆناڵد کووک، یو ئێس ئێس مەیسن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو مێرمنداڵە کوردەی کوژراوە

گومانلێکراوێکی سەرەکیی کوشتنی مێرمنداڵێکی کورد لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

دوای دوو هەفتە لە رووداوی کوشتنی مێرمنداڵێکی کورد لە نزیک شاری کیلی باکووری ئەڵمانیا، ئەو رووداوەی لە 11ی ئادار شاری ئێکەرنفۆردەی هەژاند، پۆلیسی شاری کیڵ رایگەیاند، گومانلێکراوی سەرەکیی دۆسیەکە دەستگیرکراوە.