گومانلێکراوێکی سەرەکیی کوشتنی مێرمنداڵێکی کورد لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شەوقی کانەبی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای دوو هەفتە لە رووداوی کوشتنی مێرمنداڵێکی کورد لە نزیک شاری کیلی باکووری ئەڵمانیا، ئەو رووداوەی لە 11ی ئادار شاری ئێکەرنفۆردەی هەژاند، پۆلیسی شاری کیڵ رایگەیاند، گومانلێکراوی سەرەکیی دۆسیەکە دەستگیرکراوە. 
 
تۆمەتبارەکە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی تورکە و دانیشتووی شاری برێمنە، دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆی، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
 
تارق بەکر، باوکی قوربانییەکە بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، تۆماتبارێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و گوتیشی تا ئێستا پاڵنەرەکانی پشت رووداوی کوشتنی کوڕەکەی ئاشکرانەکراون.
 
ئەم پێشکەوتنە لە کاتێکدایە پێشتر پۆلیس بەهەڵە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی دیکەی خەڵکی برێمنی دەستگیرکردبوو، بەڵام دوای ئەوەی سەلمێندرا لە کاتی تاوانەکەدا لەوێ نەبووە، ئازاد کراوە.
 
رووداوەکە لە پارکینگی سۆپەرمارکێتێک لە ناوەندی شارەوە بووە، کاتێک ئەحمەدی تەمەن 15 ساڵان دوای دەمەقاڵێیەک بە سەختی بریندار کرا. کاتێک پۆلیس گەیشتە شوێنەکە، تەنیا خوێن لەسەر زەوییەکە دەبینن، بەڵام دوای گەڕانێکی زۆر، قوربانییەکە لە دووری سێ کیلۆمەتر بە برینداری دۆزرایەوە. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی، لە رێگەی نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی گوتەی داواکاری گشتی، لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لەم هێرشەدا ئەو مێرمنداڵە "بە ئامانجگیراو" بووە. ئێستا پۆلیس بەردەوامە لە کۆکردنەوەی زانیاری و بڕی 5 هەزار یۆرۆ پاداشتی بۆ هەر کەسێک تەرخان کردووە کە زانیاریی گرنگ و یەکلاکەرەوە دەربارەی وردەکارییەکانی دیکەی ئەم تاوانە پێشکەش بکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا

ئەمریکا سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

دوو بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاند، گرووپی هێرشبەری کەشتیی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جۆرج بووش سەرەتای ئەم هەفتەیە بەندەری نۆرفۆلکی لە ویلایەتی ڤێرجینیا جێهێشتووە و بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێکەوتووە. ناردنی ئەم کەشتییە بەو مانایەیە کە ئەمریکا سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران تەرخان دەکات.