رووداو دیجیتاڵ
دیمەنی سامناکی گەردەلوولێکی بەهێز بڵاوکرایەوە، کە لە شاری گوانگژۆی چینی داوە.
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، ئاسمان رەش و تاریک بووە و گەردەلوولێک بە ئاگر و هەورەبروسکەوە لە شارەکە دەدات و داروپەردووی خانووە رووخاوەکان بە ئاسماندا دەسووڕێنێتەوە.
ئەو شارە دەکەوێتە باشووری چین و گەردەلوولەکە رۆژی شەممە هەڵیکردووە.
بەپێی میدیای فەرمیی چین، پێنج کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 33ـی دیکەش بریندار بوون.
پێش ئەو گەردەلوولەش، تەرزەیەکی گەورەی مەترسیدار باریوە و بووەتە هۆی شکانی پەنجەرەی ماڵان و جامی ئۆتۆمبێلەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ