لە نەمسا دوو 'داعش' دادگایی دەکرێن؛ یەکێکیان ویستوویەتی هێرش بکاتە سەر کۆنسێرتی تایلەر سویفت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کەهی مەحموود
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ لە شاری وینەر نۆیشتاتی نەمسا، پرۆسەی دادگاییکردنی دوو گەنج بە تۆمەتی "تێوەگلان لە کردەوەی تیرۆریستی بەناوی داعش" دەستیپێکرد. یەکێک لە تۆمەتبارەکان پلانی هێرشکردنە سەر کۆنسێرتەکەی تایلەر سویفتی هەبووە، ئەوی دیکە پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرش لە ئیمارات، سعودیە و تورکیا هەبووە. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026، دادگاییکردنی (بێران ئەی) کە هاووڵاتییەکی نەمسایی-ماکدۆنییە و (ئەردا کەی) کە خاوەن رەگەزنامەی سلۆڤاکی-تورکییە، لەژێر رێکاری تووندی ئەمنیدا دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان بێران ئەی-ی تەمەن 21 ساڵ، تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکەیەو لە رێگەی پلاتفۆرمی "تیکتۆک"ـەوە کەوتووەتە ژێر کاریگەریی گوتارخوێنە تووندڕۆکان.
 
لە دۆسیەی دادگاکەدا هاتووە، کە بێران لە 7ـی ئابی 2024دا دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی نەمسا کە پلانێکی "تیرۆریستی" بۆ هێرشکردنە سەر کۆنسێرتەکەی تایلەر سویفت لە ڤیێنا لە ئارادایە. ئەم هۆشدارییە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی سێ کۆنسێرتی گەورەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە یاریگەی ئێرنست هاپڵ.
 
تۆمەتبارەکە لە دانپێدانانەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەبەستی بووە لە رێگەی تەقەمەنی و چەکەوە "بێباوەڕان" لە بەردەم یاریگەکەدا بکوژێت.
داواکاری گشتیی وینەر نۆیشتات رایگەیاند، پلانەکانی ئەم گرووپە تەنیا نەمسای نەگرتووەتەوە. بێران و ئەردا لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی (حەسەن ئی)، لە ساڵی 2023دا پلانیان داناوە لە مانگی رەمەزانی 2024دا زنجیرە هێرشێک لە شارەکانی دوبەی، مەککە و ئیستەنبووڵ ئەنجام بدەن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناو دۆسیەکە، تۆمەتباران لە رێگەی تەلەفۆن و دیدار لە ڤییەنا و ئیستەنبووڵ پەیوەندییان هەبووە. یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە بە ناوی (حەسەن ئی) لە 11ـی ئاداری 2024، بەشێکی پلانەکەی جێبەجێ کردووەو لە ناو "مزگەوتی حەرام" لە مەککە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کارمەندێکی ئەمنی.
 
داواکاری گشتی چاوەڕوان دەکات بەهۆی قورسیی تۆمەتەکان و ئەندامێتییان لە رێکخراوی داعش، هەردوو تۆمەتبارەکە بە زیندانیکردن بۆ ماوەی 10 بۆ 20 ساڵ سزا بدرێن.

 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز. وێنە: AFP

دەیان وڵات داوای کردنەوەی تەنگەی هورمز و پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی دەکەن

بە دەگمەن بەمشێوەیە پێکەوە دەردەکەون. دیپلۆماتکارانی دەیان وڵات رۆژی دووشەممە لە نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە تاوەکو بە یەک دەنگ دژایەتی خۆیان بۆ قەیرانێک دەرببڕن کە بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەژاندووە.