رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی نایجیریا کەسێکی دەستگیرکرد، کە دەیویست لە زیادکردنێکی ئاشکرادا خۆی بفرۆشێت، بۆ ئەوەی لە برسیێتی و نەداری رزگاری بێت.
پۆلیسی شەرعیی شاری کانۆ لە باکووری نایجیریا کەسێکی بەناوی عەلیو ئیدریس، تەمەن 26 ساڵ، دەستگیرکرد، دوای ئەوەی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردبوونەوە، دەردەکەوێت پۆستەرێکی بەدەستەوەیە و خۆی بە 49 هەزار دۆلار مەزاد کردووە.
کانۆ لە باکووری نایجیریا یەکێکە لەو ناوچە زۆرینە موسڵمانانەی، کە شەریعەتی ئیسلام لە پاڵ یاسای وڵاتدا تێیدا جێبەجێدەکرێت.
لەوال ئیبراهیم، گوتەبێژی پۆلیسی شەرعیی شارەکە دەڵێت: "ئەومان لەسەر مەزادکردنی خۆی دەستگیرکرد، کە لە شەریعەتی ئیسلامدا رێگەپێنەدراوە."
گوتەبێژەکە هۆکاری ئەم هەنگاوەی گەنجە نایجیرییەکەی گەڕاندەوە بۆ هەژاری و نەخوێندەواری. عەلیو ئیدریس بە رۆژنامەنووسانی گوتووە ئەو لەبەر هەژاری و نەداری خۆی دەفرۆشێت، نیازی بووە نیوەی پارەکەی بداتە دایک و باوکی و بڕێک پارەش بداتە هەر کەسێک، کە ئاسانکاری بۆ سەرگرتنی مامەڵەکەی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ