بەهۆی وێنەی ژینا ئەمینییەوە حکومەتی میسر رێگەی بە نیشتنەوەی فڕۆکەیەک نەدا

28-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دەرهێنەر و فڕۆکەوانێکی ئەرجەنتینی – ئیتاڵی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وێنەی ژینا ئەمینی بەسەر فڕۆکەکەیەوە بووە، بەرپرسانی میسر رێگەیان پێنەداوە فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە بنیشێتەوە.
 
ئێنریکی پینی یێرو، دەرهێنەر و فڕۆکەوان، فڕۆکەیەکی بۆینگی 787ی هەیە و بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە بەکاری دێنێت و لە رۆژانی رابردوودا ویستوویەتی لە رێگەی میسرەوە یارمەتی بۆ خەڵکی غەززە بهێنێت، بەڵام حکومەتی میسر پێی راگەیاندووە بۆ ئەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی پێبدەن، دەبێت سەرەتا وێنە و دروشمی سەر فڕۆکەکەی بسڕێتەوە.
 
ئەو  دەرهێنەرە بۆ پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی پاری ئێران، جگە لە وێنەی ژینا ئەمینی، وێنەی ئەمین نەسرئازادی، یاریزانی ئێرانی، کە ئێستا لە زیندانە لەسەر فڕۆکەکەی نەخشاندبوو، هەروەها ئەم دروشمەشی لەسەر فڕۆکەکەی نووسیبوو، "هیچ ژنێک نابێت ناچار بکرێت پرچی داپۆشێت و نابێت هیچ پیاوێک لەبەر دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر ئەم بابەتە لەسێدارە بدرێت".
 
ژینا ئەمینی لە 16-09-2022، لە تاران گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی سێ رۆژ پێشتر لە بنکەی پۆلیسی رەوشتی تاران تەندروستیی تێکچوو. باوکی ژینا ئەمینی دەڵێت، کچەکەی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لێی دراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
دەرهێنەرە ئەرجەنتینییەکە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە، کە وێنەکەی ژینا ئەمینی و ئەمین نەسرئازادی و دروشمەکە لەسەر فڕۆکەکەی دەسڕێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.