پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ زیلینسکی، ترەمپ قسەی لەگەڵ پووتین کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێش کۆبوونەوەی ئەمشەوی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی قسەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا کرد لەبارەی جەنگی ئۆکرایناوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 28ی کانوونی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، "پەیوەندییەکی تەلەفۆنی باش و بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک پووتین دا هەبوو". دەشڵێت، ئەم پەیوەندییە پێش کۆبوونەوەی ئەمڕۆیەتی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا. گوتیشی، رۆژنامەڤانان بانگێشتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ سەرۆک زیلینسکی کراون. 
 
بە گوێرەی نووسینەکەی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارە کۆبوونەوەکەی ترەمپ و زیلینسکی کاژێر 13:00 بەکاتی واشنتن (21:00 بەکاتی هەولێر) بەڕێوەبچێت و گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی جەنگی ئۆکراینا بکرێت.
 
مانگی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا پلانێکی 20 خاڵی بۆ جەنگی ئۆکراینا و رووسیا بڵاوکردەوە. ئۆکراینا و وڵاتانی ئەورووپا دژی پلانەکە بوون و داوای رێزگرتنیان کرد لە سەروەریی خاکی ئۆکراینا و دابینکردنی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئەو وڵاتە و ئەورووپا. 
 
رووسیا هەڵوێستی ئەرێنی سەبارەت بە پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا هەبوو. دواتر، ئۆکراینا و هاوپەیمانەکانی پلانێکی دیکەیان بۆ ئاگربەست دایە ئەمریکا. بە گوێرەی سەرۆکی ئۆکراینا، پلانەکە بەشێکی خواستی ئەوان و وڵاتانی ئەورووپای تێدا جێکراوەتەوە. 
 
شوباتی 2022 رووسیا هێرشیکردە سەر ئۆکراینا. ئێستا نزیکەی 20٪ی خاکی ئۆکراینا لەژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە و لە پێشڕەویش بەردەوامە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سۆمالیلاند و سۆمال لەسەر نەخشە

21 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی: دانپێدانانی ئیسرائیل بە سۆمالیلاند پێشینەیەکی مەترسیدارە

رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و 21 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی، جەختیان کردەوە لە رەتکردنەوەی بێ ئەملاولای راگەیاندنی دانپێدانانی ئیسرائیل بە سۆمالیلاند و، ئەم هەنگاوەیان بە "پێشینەیەکی مەترسیدار و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی" وەسف کرد.