رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پەتی سێدارە لەبەردەم دەرگای باڵیۆزخانەی ئێران لەو شارە هەڵواسرا، ئەمەش دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران چوار بەندکراوی کوردی لەسێدارەدا.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 29-01-2024 ژمارەیەک هاونیشتمانی و چالاکڤانی کورد، وەکو ناڕەزاییەک لە دژی لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەج، چوونە بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە ئۆسلۆ.
خۆپێشاندەران چەندین درووشمیان دژی ئێران گوتەوە و پەتێکی سێدارەیان لەبەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی باڵیۆزخانەکە هەڵواسی.
ئەو چوار بەندکراوە سیاسییەی کورد کە لەسێدارە دران، ناویان وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵووم، پژمان فەتحی و محەممەد فەرامەرزی بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ