رووداو دیجیتاڵ
پەرلەمانتارێکی سەر بە پارتەکەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەنێو هۆڵی پەرلەمان میزی کردە نێو کووپێکی قاوەوە، بێ ئاگا لەوەی کامێراکانی چاودێری ساتی میزکردنەکەیان تۆمارکردووە.
پەرلەمانتار ویلیام ئامۆس لە هەژماری خۆی لە تویتەر دانی بەو کارەدا ناوە و نووسیویەتی: "شەوی رابردوو لە دانیشتنێکی پەرلەمان و لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمی و لە پەخشی ئۆنلاین میزم کردووەتە کوپی قاوە و نەمزانیوە کامێرا وێنەم دەگرێت."
ویڵیام ئامۆس لەو کارە پەشیمانە و دەڵێت: "زۆر شەرمەزارم بەو کارە، کە لەوانەیە خەڵکی دیکەشی بێزارکردبێت".
هەر هەمان پەرلەمانتار لە مانگی نیسانی ئەمساڵ نەیزانیوە کامێراکەی بۆ هۆڵی پەرلەمان کراوەتەوە، لە ماڵەکەیدا بەڕووتی هاتووچۆ دەکات، تاوەکو یەکێک لە پەرلەمانتارەکان تەلەفۆنی بۆ کردووە و پێیگوتووە: "عەورەتت بە دەرەوەیە".
پەرلەمانتارەکە داوای لێبووردنی لە خەڵک کردووە، لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت میزکردنەکە بە ئەنقەست نەبووە و داوای یارمەتیشی کردووە، بەڵام ئاشکرای ناکات کێشەکەی چییە و پێویستی بە چ یارمەتیێکە، بۆ ماوەیەکی کاتیش وازی لە بەشێک لە ئەرکەکانی هێناوە، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی وەکو پەرلەمانتاری پارتی لیبڕاڵ بمێنێتەوە.
پەرلەمانتارێکیش بەناوی کارین ڤیچیۆ رەخنە لە جەستن تروودۆ دەگرێت، دەڵێت جاری یەکەمە پەرلەمانتارێکی پارتەکەت ئابڕووی چووە، نەدەبوو رێگەدرابا دووبارە ببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ