رووداو - واشنتن
رکابەریی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان بەفەرمی دەستیپێکرد و لە رۆژی یەکەمی رکابەرییەکەدا بە دەیان هەزار ئەمریکی هاتنە سەر شەقامەکانی واشنتن.
یۆڵاندا رێنێی كینگ، نه‌وه‌ی مارتن لوسه‌ر كینگ تەمەنی 12 ساڵە، دەڵێت "نه‌مزانی 2020 چی روومان تێده‌كات، په‌تایه‌ك رووی لێكردووین كه قوتابخانه‌كانی داخستووین و ژیانی ئێمه‌ی منداڵانی په‌كخستووه. كوشتنی زیاتری كه‌سانی ره‌شپێستی بێ چه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، رووی تێكردین. هێرشكردنه سه‌ر مافی ده‌نگدان و هه‌رهه‌موو ئەمانە رووی تێكردووین".
یۆڵاندا نه‌وه‌ی مارتن لوسه‌ر كینگی چالاكوانی ره‌شپێسته، باپیری له ساڵی 1963دا رێپێوانێكی سه‌ركه‌وتووی مه‌زنی نیو ملیۆنیی له هه‌مان ئەو شوێنەدا [کە یۆڵاندا قسەی تێدا کرد] بۆ داواكردنی كار و ئازادی بۆ ره‌شپێسته‌كان رێكخست.
57 ساڵ به‌ر له ئێستا، مارتن لوسه‌ر كینگ، له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی باڵەخانەیەک گوتاری "خه‌ونێكم هه‌یه"ی پێشكێشكرد، یه‌كێكە له گوتاره‌كان له مێژووی ئه‌مریكادا. ئێستا زیاتر له نیو سه‌ده دوای گوتاره‌كه‌ی مارتن لوسه‌ر كینگ، نه‌وه‌كانی ئه‌و لێره هه‌مان ئه‌و داواكاریانه دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه كه باپیریان داوایده‌كرد، كۆتاییهێنان به ره‌گه‌زپه‌رستی و مافی یه‌كسانی بۆ ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكا.
باوكی جه‌یكه‌ب بله‌یك، کە كوڕه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پۆلیس حه‌وت فیشه‌كی پێوه‌نا، کە له نه‌خۆشخانه‌ش به قه‌ره‌وێڵه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه کرابوو.
باوكی جه‌یكه‌ب بله‌یك دەڵێت "له ئه‌مریكا دوو سیسته‌می یاسا هه‌یه، سیسته‌مێكی سپی و سیسته‌مێكی ره‌ش هه‌ن. سیسته‌مه ره‌شه‌كه ئه‌گه‌ر تێبینیتان كردووه، زۆر باش نییه. به‌ڵام راده‌په‌ڕین، هه‌موو كه‌سێكی ره‌شپێست له ئه‌مریكا، له به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستینه‌وه".
خۆپیشانده‌ران پێیانوایه له نیو سه‌ده‌ی رابردوودا دۆخی كه‌مینه ره‌شپێسته‌كان نه‌ك هه‌ر باشتر نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خراپتریش بووه.
لیندا ده‌یڤس، پزیشکی سۆسیۆلۆجی ئاماژە بەوە دەکات "له‌م وڵاته [ئەمریکا] شته‌كان به دروستی ناكرێن و خراپتر ده‌بن و باشتر نابن. ده‌مانه‌وێت هه‌ستینه‌وە و بڵێین كه چی ده‌گوزەرێ، نازانین ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت و چیمان لێ به‌سه‌ردێت، به‌ڵام ئاماده‌م تاقیبكه‌مه‌وه. گرنگ نییه چیمان لێ به‌سه‌ردێت، به‌ڕاستی گرنگ نییه. ئه‌وه‌نده ده‌زانم: ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌سینه‌وه و نه‌ڵێین كام شت دروسته و كامە دروست نییه، ئه‌وه هه‌موو شتێك خراپ ده‌بێت".
داتاكانی چه‌ند ساڵی رابردوو نیشانیده‌ده‌ن کە كوشتنی كه‌سانی سڤیل له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له زیادبووندایه. ته‌نیا له ساڵی 2020 پۆلیس 656 ئه‌مریكیی كوشتووه، له‌نێو كوژراوه‌كاندا ژماره‌ی ره‌شپێسته‌كان دوو هێنده‌ی سپی پێسته‌كانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ