لە پاکستان لە ماوەی دوو مانگدا 800 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

29-08-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە پاکستان
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە پاکستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی لافاوەوە دانیشتووانی گوندەکانی ناوچەی ناوالە لە هەرێمی پونجابی پاکستان، دەربەدەر بوون. تیمە فریاگوزارییەکانیش لە هەوڵەکانیان بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان بەردەوامن. 
 
قەیسەر، بەرپرسی یەکەیەک لە ناوەندی بەهاناوەچوونی پاکستان، دەڵێت: "لەم ناوچەیە، کاژێر شەشی بەیانی دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی بەهاناوەچوون کرد. ئاستی ئاو زۆر بەرزە و سەدان کەسمان لە شەش گوندەوە رزگارکردووە."
 
بەگوێرەی بەرپرسانی فریاگوزاری پاکستان، لە 26ی حوزەیرانەوە 800 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، کە 300یان لە مانگی ئاب بووە. 150 کەسی دیکەش بێسەروشووێن بوون. هەروەها، زیاتر لە 200 هەزار کەسیش دەربەدەر بوون. 
 
فیدا حوسێن، هاووڵاتییە و دەڵێت، "ئەمە یەکەم جارە لافاوی لەم جۆرە دەبینین. هەر کاتێک ئاستی ئاو دابەزێت، دەگەڕێینەوە ماڵەکانمان. تەنانەت نەمانتوانی ئاژەڵەکانیشمان رزگار بکەین."
 
محەممەد شەریف، هاووڵاتییە و دەڵێت، "ماڵەکانمان ژێرئاوکەوتن و هەموو شتێک خاپوور بوو. تەنیا توانیمان منداڵەکانمان و بەشێکی ئاژەڵەکان بپارێزین."
 
بەرپرسانی پاکستان دەڵێن، لافاوەکە بەهۆی بارانی بەخوڕ و بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانە لە دیوی هیندستانەوە کە زۆربەیان سەرڕێژ بوون.
 
پێش بەردانەوەی ئاوەکە، بەرپرسانی هیندستان، پاکستانیان لەو هەنگاوە ئاگادارکردبووەوە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە