رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانیە دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردنی برینداران دەردەبڕێت.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی رووداوەکەی حەمدانیە کە تێیدا سەروو 100 کەس گیانیان لەدەستدا، لە رێگەی رووداوەوە پەیامی هاوخەمی خۆی گەیاند و گوتی "ئەو تراژیدیایە زۆر خەمباری کردووم."
ستیفان دووژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرکی راگەیاند، ئەو تراژیدیایە زۆر خەمباری کردووم و گوتیشی، "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسەنامەی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان ناردووە."
دووژاریک ئاماژەی بەوەکرد، "نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەموو شێوەیەک بۆ هاوکاریکردنی بریندارەکان ئامادەیە."
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ئێمە بەشێوەیەکی فراوانتر باسی ئەو پرسە دەکەین و بۆ کەمینەکانی عێراق پەرۆشین. دەبێت حکومەتیش لەوێ بەرپرسیارێتی نیشان بدات و کەمینەکان بپارێزێت."
شەوی 26-09-2023 ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی قەزای حەمدانییە کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ