سەرۆکە قەییومکراوەکەی جەهەپە بەڵگەنامەی سەرۆکایەتیی پێدرا

29-09-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆزگور چەلیک، سەرۆکی رێکخستنەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ئیستەنبووڵ، دوای ئەوەی پێشتر قەییومی لەسەر دانرا. دووبارە بە سەرۆکی رێکخستنەکان هەڵبژێردرایەوە و بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی وەرگرت.
 
ئۆزگور چەلیک، دوای ئەوەی لە کۆنگرەی نائاساییدا دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 29-9-2025 بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی سەرۆکایەتییەکەی سەردانی ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی ناوچەی ساریەری کرد. 
 
دوای کاژێرێک و 20 خولەک چاوەڕوانی، ئۆزگور چەلیک بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی وەرگرت.
 
چەلیک لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، بۆ جاری دووەم هەڵبژێردراوەتەوە و بەڵگەنامەی سەرۆکایەتیی وەرگرتووە. 
 
چەلیک گوتی: "رۆژی 2ی ئەیلوول بڕیارێک درا. بڕیاری 2ی ئەیلوول کێشەی زۆری بۆ بۆرسە دروستکرد و زیانی زۆری بە ئابووریی تورکیا گەیاند. لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، بانکی ناوەندی ناچار بوو ملیاران دۆلاری یەدەک بفرۆشێت".
 
چی روویدابوو
 
رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2023، کۆنگرەی ئاسایی 38ـەمینی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو و ئۆزگور چەلیک وەک سەرۆکی رێکخستنەکانی ئیستەنبووڵ ھەڵبژێردرا، بەڵام بەشێک لە ئەندامانی جەهەپە تۆمەتی ساختەکاری لە پرۆسەی دەنگدانیان دایە پاڵ ستافەکەی چەلیک و لە دادگە سکاڵایان تۆمارکرد.
 
داوای سزای زیندانیکردن لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ بەسەر ئۆزگور چەلیک، سەرۆکی رێکخستنەکانی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ و ژمارەیەک لە یاوەرانی کرا.
 
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی رۆژی 2-9-2025 لەلایەن دادگە دەرچوو، ئۆزگور چەلیک و دەستەی کارگێڕیی لقی جەهەپەی ئیستەنبووڵ بە شێوەیەکی کاتی لە کارەکانیان دوورخرانەوە و دواتریش دەستەیەکی بەڕێوەبردنی کاتی وەکو قەییوم دانران.
 
هەروەها 196 ئەندامی دەستەی نوێنەرانی ریکخستنەکان، لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 باڵەخانەیەک لە کیێڤی ئۆکراینا بۆردوومان کراوە. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت رێککەوتنی ئاشتیی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا "هەرگیز هێندەی ئێستا نزیک نەبووە"، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، گەرەنتیی ئەمنیی "هاوشێوەی ناتۆ"ی پێشكێش بە کیێڤ کردووە و بڕوای وایە مۆسکۆ قبووڵی دەکات.