لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا "هەینیی رەش" بەڕێوەدەچێت

29-11-2019
پەیام زاهیر
لەم رۆژەدا بازاڕ و فرۆشگە ئۆنلاینەکان بە رێژەی 20% بۆ 80% داشکاندن دەکەن.
لەم رۆژەدا بازاڕ و فرۆشگە ئۆنلاینەکان بە رێژەی 20% بۆ 80% داشکاندن دەکەن.
نیشانەکردن ئەمریكا یەکێتیی ئەوروپا
A+ A-
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ لەلای ئەمریکی و ئەوروپییەکان "هەینیی رەشە" کە رۆژی داشکاندنی نرخی کەلوپەلی سەرجەم بازاڕەکانە و ساڵانە خەڵک بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن. داشکاندنەکانیش لەنێوان 20% بۆ 80%دا دەبن.
 
"بلاک فرایدەی" یاخود "هەینیی رەش" کە لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرجەم دووکان و فرۆشگە و بازاڕەکان داشکاندنی زۆر گەورە لە نرخەکانیاندا دەکەن.
 
لە نێوەڕاستی سەدەی رابردووەوە لە ئەمریکا ئەم داشکاندنە بووەتە نەریت، هاوکات لە 2014 وە لە هەندێک وڵاتی عەرەبیدا ئەم داشکاندنە دەکرێت، بەڵام هەندێک وڵات بە "هەینیی سپی" ناویدەبەن.
 
هەینیی رەش بە هەینیی دوای جەژنی سوپاسگوزاری دەگوترێت؛ لەو رۆژەدا لە سەرانسەری جیهاندا بازاڕ و براندە گەورەکان، تەنانەت بازاڕ و فرۆشگە ئۆنلاینەکان بە رێژەی 20% بۆ 80% داشکاندن دەکەن.
 
خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا خۆیان ئامادە دەکەن تاوەکو سوود لە داشکاندنەکانی ئەم رۆژە وەربگرن و پێداویستییەکانیان بە نرخێکی کەمتر بەدەستبهێنن.
 
لەبارەی مێژووی ئەم رۆژەوە دوو بۆچوون هەن؛ بۆچوونێکیان پێیوایە لە سەدەی هەژدەیەمدا و لە رۆژی دوای جەژنی سوپاسگوزاریدا خاوەن کێڵگەکانی ئەمریکا توانیویانە بە نرخێکی هەرزانتر کۆیلە بکڕن. 
 
بۆچوونی دووەم پێیوایە لە کۆتایی تشرینی دووەم و لە کۆتا رۆژی هەفتەدا خەڵکی بۆ کڕینی پێداویستی و دیارییەکانی بۆنەکانی کریسمس و سەری ساڵ دەست بە بازاڕکردن دەکەن و بەهۆی قەرەباڵخیی لە شەقام و بازاڕەکانەوە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوودا پۆلیسی شاری فیلادلفیا ئەم رۆژەی ناوناوە هەینیی رەش.
 
هەرچەندە هەندێک لە بازرگانە گەورەکانی جیهان هەوڵیانداوە "بلاک فرایدەی" بگۆڕن بۆ "بیگ فرایدەی" واتە "هەینیی گەورە"، بەڵام هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبووە و ئەم رۆژە بە هەینیی رەش ناوبانگی دەرکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.