چین راهێنانی سەربازی لەسەر 'گەمارۆدانی بەندەرەکانی تایوان' دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چین ئەمڕۆ دووشەممە لە دەوروبەری تایوان دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد. 

پەکین رایگەیاندووە، مەبەست لەم مانۆڕە، راهێنانە لەسەر گەمارۆدانی بەندەرە سەرەکییەکانی تایوان و "ترساندنی سەربازی"ـیە. 
 
تایوان بە تووندی سەرکۆنەی مانۆڕەکەی کرد. 
 
پەکین، تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دادەنێت و پێشتر جەختیکردووەتەوە کە بە دیپلۆماسی بێت یان زەبری سەربازی، دەبێت بگەڕێتەوە ژێر رکێفی خۆی. 
 
نمایشکردنی ئەم دواییەی هێز لە لایەن چینەوە دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا بڕێکی زۆری چەکی بە تایوان فرۆشت.
 
ویلایەتە یەکگرتووەکان پشتیوانی سەرەکیی ئاسایشی تایوانە.
 
چین رایگەیاندووە کە راهێنانی هێرشکردنە سەر ئامانجی دەریایی لە باکوور و باشووری رۆژئاوای تایوان دەکات. 
 
گوتەبێژێکی سەربازی پێشتر رایگەیاندبوو کە پەکین هێزی وشکانی، دەریایی، ئاسمانی و مووشەکی لە "مانۆڕی سەربازیی گەورە"دا کە ناونراوە "ئەرکی دادپەروەری 2025"  بەکاردەهێنێت. 
 
تایوان رایگەیاند کە رۆژی دووشەممە چوار کەشتیی چینی لە کەنارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بینیوە.
 
پاسەوانی کەناراوەکنای تایوان رایگەیاند کە "بێ دواکەوتن کەشتییە گەورەکانی بۆ وەڵامدانەوەی پێشوەختە لە ناوچە پەیوەندیدارەکاندا جێگیر کردووە" و "هێزی پشتیوانی زیاتری ناردووە".
 
سوپای تایوان رایگەیاند کە "ناوەندی وەڵامدانەوەی دامەزراندووە"، "هێزی گونجاوی جێگیر کردووە" و "پرۆسەیەکی وەڵامدانەوەی خێرا ئەنجامداوە".
 
وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند کە مانۆڕەکانی چین "دووپاتی دەکاتەوە کە سرووشتی داگیرکەرانەی هەیە، ئەمەش وادەکات گەورەترین وێرانکەری ئاشتی بێت".
 
شی گوتی، مانۆڕەکان "هۆشدارییەکی تووندن دژی هێزە جوداخوازەکانی تایوان و کردارێکی یاسایی و پێویستن بۆ پاراستنی سەروەری و یەکڕیزیی نیشتمانیی چین".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی سڕبیا دەڵێت: بۆمبەکە لە جۆری (AN-M44)ـی دروستکراوی ئەمریکایە

لە سڕبیا بۆمبێکی 470 کیلۆگرامیی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی پووچەڵکرایەوە

پۆلیسی سڕبیا رایگەیاند، بۆمبێکی سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی کە کێشەکەی 470 کیلۆگرام بوو، بە سەلامەتی لە شوێنێکی بیناسازی لە نێوەڕاستی بێلگرادی پایتەخت دەرهێنرا و گوازرایەوە.