ئەمریکا دەڵێت رەنگە زیاتر لە جارێک وەڵامی هێرشی سەر بنکەکەیان لە ئوردن بداتەوە

30-01-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆشکی سپی دەڵێت، دەکرێت سوپای وڵاتەکەی تەنیا یەک کردەی سەربازی نەکاتە سەر ئەو هێز یان هێزانەی بەرپرسن لە هێرشەکەی سەر بنکە ئەمریکییەکە لە ئوردن، بەڵکو دەکرێت چەند کردەیەک بن.
 
رۆژی سێشەممە 30-1-2024 جۆن کێربی، گوتەبێژی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە پەیامنێرانی راگەیاند، "زۆر رێی تێدەچێت کە ئێوە رێبازێکی قۆناخ بە قۆناخ ببینن، بە جۆرێک کە یەک کردە نەبێت، بەڵکو دەکرێت [وەڵامەکەمان] ژمارەیەک کردە لەخۆبگرن".
 
گوتەکەی جۆن کێربی دوای ئەوە هات، رۆژی دووشەممە 29-1-2024، ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن لە کۆشکی سپی کۆبووەوە. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر بنکەکەی ئەمریکا بوو لە ئوردن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئیدارەکەی بڕیاریان داوە چۆن وەڵامی هێرشەکە بدەنەوە، بەڵام وردەکارییەکەی نەدرکاند.
 
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەو ئێران بە بەرپرس دەزانێت لە بەرامبەر هێرشەکە، بایدن گوتی، "بەڵێ، بە بەرپرسی دەزانم لەو بوارەی کە چەک بۆ ئەو کەسانە دابین دەکات ئەو هێرشەیان کردووە".
 
سوپای ئەمریکا لە کاژێرەکانی دوای ئەنجامدانی هێرشەکەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی بزانێت. ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا تاوەکو ئێستا پێی گەیشتوون و بڵاویان کردووەتەوە ئەوەیە کە رێی تێدەچێت کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی ئەنجامدەری هێرشەکە بن.
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی تاوەر 22ی ئەمریکی لە ئوردن. 
 
هێرشەکە بووە هۆی کوژرانی 3 سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی زیاتر لە 40 سەربازی دیکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون