کوردێک دەبێتە نوێنەری عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی زانکۆکان

30-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کوردێک دەبێتە نوێنەر و سەرپەرشتیاری بەشی عێراق لە رێکخراوێکی دڵنیایی نێودەوڵەتی تایبەت بە زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانەکان لە جیهان، ئەو کوردە کە پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە، دەڵێت، "هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکانی عێراق دەدەمە ئەو رێکخراوە بۆ ئەوەی پەسندیان بکات."
 
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئیدریس هادی ساڵح لەبارەی دەستنیشانکردنی لە رێکخراوی دڵنیایی نێودەوڵەتی، International Accreditation Organization ناسراو بە(IAO) بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەساڵی 2023 پێیانگوتم، بەڵام ئەم ساڵ رەزامەندیم دەربڕی بۆ ئەوەی لەو رێکخراوە ببەمە سەرپەرشتیاری بەشی عێراق، واتە دامەزراوەکانی پەروەردەیی و زانکۆکانی عێراق و هەموو وڵاتێک یەک نوێنەر و سەرپەشتیاری دەبێت بە سەرپەرشتیاری هەموو زانکۆکانی عێراق دەستنیشانکراوم."
 
دامەزراوەکە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی دامەزراوەکانی پەروەردەیی و زانکۆکانی وڵاتانی جیهان، کە زیاتر لە هەزار و 500 زانکۆ و دامەزراوە لە 180 وڵات هەڵدەسەنگێنێت، لەنێویاندا عێراق.
 
بەپێی قسەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ئیدریس هادی، کاردەکات بۆ ئەوەی راپۆرتێک لەبارەی زانکۆکانی عێراقەوە بداتە ئەو رێکخراوە بۆ ئەوەی دڵنیایی و متمانەیان پێبدرێت و ببنە دامەزراوەی پەسندکراوی نێودەوڵەتی و ئەوەش کاریگەریی لەسەر ناوبانگی زانکۆکان دەبێت.
 
Accreditation Organization ناسراو بە(IAO)، دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پێدانی دڵنیایییە، بۆ ئەو کارە پشت بە ژمارەیەک پێوەری پەیوەست بە کوالێتی دەبەستێت، لەهەر وڵاتێک یەک کەس سەرپەرشتیی کارەکانی دەکات.
 
د. ئیدریس هادی ساڵح، لەدایکبووی 1952ـی شاری هەولێرە، لە کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری خوێندنی باڵا، گواستنەوە و گەیاندن، پیشەسازی و وزە، شارەوانی و گەشتوگوزار بووە، جگە لەوەی لە ساڵانی 2005 تاوەکو 2006 وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بووە.
 
ئەندامی خوولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان (1992-2005) بووە. لەساڵی 1999-2000، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بووە لە هەولێر. ئێستاش سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشکە لە هەرێمی کوردستان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون