وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: رێککەوتنی دیمەشق – هەسەدە هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو سەقامگیربوونی سووریا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رێککەوتنی رۆژی هەینیی نێوان حکومەتی راگوزەری سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە "مێژوویی" ناودەبات، کە ئاگربەستی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی قۆناخ بە قۆناخی شەڕڤانانی هەسەدە بە سوپای سووریا لەخۆدەگرێت.
 
ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رێککەوتنەکە وەکو "هەنگاوێکی گەورە" بەرەو یەکڕیزیی نیشتمانی و "سەقامگیربوونی سووریا" پێناسە دەکات.
 
رێککەوتنەکە، کە بەشێکی بە نێوەندگیریی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی فەرەنسا و لەسەر بنەمای چوارچێوەکانی پێشووی ئەمەریکا کراوە، لە دیمەشق لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە واژۆ کرا.
 
بارۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "ئەمە گەرەنتیی سیاسی و ئەمنی دەداتە هاوبەشە کوردەکانمان لە شەڕی دژی داعش، هێزەکانیان تێکەڵ بە سوپای سووریا و دامەزراوەکانیان تێکەڵ بە ئیدارەی سڤیل دەکرێن و دان بە مافەکانیان دادەنرێت."
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بەجیا پیرۆزبایی لە هەردوو سەرکردە کرد و رێککەوتنەکەی بە رێخۆشکەر بۆ "ئاگربەستێکی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی ئاشتییانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات" ناوبرد. 
 
سەرۆککۆماری فەرەنسا بەڵێنی پشتیوانیی تەواوی فەرەنسای بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دا و دووپاتی کردەوە کە پشتگیری لە "سووریایەکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و سەقامگیر" دەکات کە رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و رووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە.
 
رێککەوتنەکە ئەو ئاگربەستە شلۆقە درێژدەکاتەوە و بەفەرمی دەکات کە دوای چەندین هەفتە لە پێکدادانی سەخت لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هاتە ئاراوە، ئەوەش دوای پێشڕەویی هێزەکانی حکومەت بۆ ئەو ناوچانەی ماوەیەکی درێژ بوو لەژێر فەرمانڕەوایی هەسەدەدا بوون. 
 
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان خێرا بوون. ئەمەریکا، کە پاڵپشتێکی دێرینی هەسەدە بووە لەنێو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، پێشوازی لە رێککەوتنەکە کرد و بە "وێستگەیەکی مێژوویی" بەرەو سەقامگیری ناوی برد. سعودیە و هاوبەشە هەرێمییەکانی دیکەش پشتیوانیی خۆیان دەربڕی و بە کردنەوەی دەرگایەک بۆ ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ئابووریی سووریا دوای زیاتر لە دەیەیەک لە جەنگ ناویان برد.
 
بەرپرسانی کورد ماوەیەکی درێژە هەوڵی بەدەستهێنانی گەرەنتی دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی ماف و پاراستنی گەلی کورد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکانی ئەمریکا

لیندزی گراهام بۆ رووداو: پشتکردنە کورد ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا

لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، هۆشداری دەدات و دەڵێت، پشتکردنە کورد دوای شەڕی داعش "ئابڕووچوونە بۆ ئەمریکا."